ئەم وەرزە بۆ ئەستێرەیەکی پیشەسازی کۆتایی هات

یاریگا –
بە هۆی نەشتەرگەری لە ئەژنۆی، ئەم وەرزە بۆ دانا عوسمانی هێرشبەری نوێی پیشەسازی کۆتایی هات.
دوای ئەوەی لە قۆناخی یەکەم لەگەڵ زانکۆی جیهان ئاستێکی بەرزی پێشکەش کرد، لە گواستنەوەی زستانە دانا عوسمانی هێرشبەر گرێبەستی لەگەڵ پیشەسازی واژۆکرد بۆ ئەوەی لە خولی نایابی کوردستان یارییان بۆ بکات، بەڵام هێرشبەرەکە بە هۆی پێکانەوە نەیتوانی هیچ یارییەک لەگەڵ یانە نوێیەکەی بکات بەهۆی هەستکردن بە ئازار لە ئەژنۆی.
دوای چەند پشکنینێک دەرکەوت دانا عوسمان لە ئەژنۆی تووشی داڕوشانی بەستەرەکان بووە، بەو هۆیەشەوە کەمێک پێش ئێستا لە نەخۆشخانەیەکی شاری هەولێر نەشتەرگەری بۆکرا و ئەم وەرزە بۆ هێرشبەرەکە کۆتایی هات.
دانا لە پێشووتر یاریی بۆ یانەکانی هەولێر و پێشمەرگەی هەولێر و برایەتی و هەندرێن لە خولی نایابی کوردستان کردووە، لە خولی عێراقیش یاریی بۆ جەوەلان کردووە و سەرەتای ئەم وەرزەش یەک قۆناخ یاریی بۆ زانکۆی جیهان کرد لە خولی پلەیەکی کوردستان.