
یاریگا –
پۆڵ پۆگبا لەڕێگەی یانەیەکی گەورەی پرێمەرلیگەوە دەگەڕێتەوە بۆ لاکێشەی سەوز و لە ئێستادا گفتوگۆکانی دەستپێکردووه.
پۆگبا هێشتا بێ یانەیە لەدوای ئەوەی لە مانگی نۆڤێمبەری ساڵی رابردوودا یوڤێنتوس بە فەرمی گرێبەستەکەی هەڵوەشاندەوە و تا ئێستا بێ یانەیە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی جاک تاڵبۆتی رۆژنامەنووسی نزیک لە مانچێستەر یونایتد یاریزانە فەڕەنسییەکە لەسەر ئاستی کەسیی لەگەڵ روبن ئامۆریم گفتوگۆی کردووە.
ئەو رۆژنامەنووسە زانیوشیەتی مان یونایتد ئامادەیە گرێبەستێکی یەک ساڵی پێشکەشی ناوەڕاستکارەکە بکات.
هەرچی سەبارەت بە مووچەیە بۆ پۆگبا، لە زانیارییەکەدا هاتووە نیازی وایە بە مووچەیەکی کەمەوە پۆگبا بگوازێتەوە بەڵام شیرینی و پاداشتێکی زۆر لە رێککەوتنەکەیاندا هەبێ.
🚨 Paul Pogba has personally spoke with Ruben Amorim.
Manchester United are prepared to offer a one-year contract.
The club would like to negotiate a low salary with lots of bonuses.
(Source: @jac_talbot) pic.twitter.com/DsA0u9rsta
— Transfer News Live (@DeadlineDayLive) February 23, 2025
بۆ زانین، پۆگبا لە کاروانی پیشەگەریی خۆیدا تەنها بۆ دوو یانە یاریکردووە. ئەوانیش مانچێستەر یونایتد و یۆڤی هەریەکە لە دوو ماوەی جیاجیا.