عێراقگرنگترین

سوودانی کێشەی گواستنەوەی یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق چارەسەر دەکات

هەفتەی داهاتوو یارییەکانی خولەکە دەستپێدەکەنەوە

Yariga App

یاریگا –

سوودانی کێشەی شایستە داراییەکانی گواستنەوەی یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق چارەسەر دەکات، هەفتەی داهاتوو یارییەکانی خولەکە دەستپێدەکەنەوە.

فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق لە بەیاننامەیەکیدا رایگەیاندووە، محەمەد شیاع سوودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق بڕیاریداوە کێشەی شایستە داراییەکانی گواستنەوەی یارییەکانی خولی ئەستێڕەکانی عێراق چارەسەر بکات و فەرمانی کردووە شایستە داراییەکانی دەستەی راگەیاندنی عێراقی بدرێت بۆ ئەوەی پارەی مافی پەخشی یارییەکانی خولەکە بدات.

بەهۆی کێشەی شایستە داراییەکانەوە، کۆمپانیای عشتار کە یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق دەگوازێتەوە و لایەنی جێبەجێکاری سیستەمی ڤارە، بڕیاریدابوو چیدیکە سیستەمی ڤار لە خولەکە پەیڕەو نەکرێت، بەمهۆیەوە فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق یارییەکانی خولی ئەستێرەکانی دواخست و ئەم هەفتەیە یارییەکانی قۆناخی 16ـی جام دەکرێن.

ناوبژیوانانی خولی ئەستێرەکانی عێراق ئەم وەرزە تا ئێستا هیچ پارەیەکیان وەرنەگرتووە و کۆمپانیای عەشتاریش کە یارییەکانی خولەکە پەخش دەکات، تاوەکو ئێستا هیچ بڕە پارەیەکی ئەم وەرزەی وەرنەگرتووە، لەکاتێکدا قۆناخی دووەمی خولەکە دەستیپێکردووە.

دوای ئەوەی کۆمپانیای عەشتار رایگەیاند گەڕی داهاتوو سیستەمی ڤار نابێت، زۆربەی یانەکانی خولی ئەستێرەکانی عێراق رەتیانکردەوە یارییەکانیان لە گەڕی داهاتووی خولەکە بەبێ سیستەمی ڤار بکەن.

بابەتی زیاتر

Back to top button