
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یارییەكی هەفتەی 25ی لالیگا ریال مەدرید میوانداری جیڕۆنا دەكات.
وابڕیارە ئەمڕۆ 18:15 ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری جیڕۆنا بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 25ی لالیگا.
پڕۆفایلی یاری

یانە شاهانەكە هەفتەی رابردوو لە قۆناخی پلەی ئۆفی چامپیۆنزلیگ لە مانچێستەر سیتیان بردەوە و خۆیان گەیاندە قۆناخی شازدەی پاڵەوانیەتیەكە.
ریال مەدرید لەم وەرزەی لالیگادا 24 یاریی كردووە، لە 15 یاریی براوە بووە و شەش یاریی یەكسان بووە و سێ یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 51 خاڵ لە ریزبەندی سێیەمی لالیگا دێت.
لە بەرامبەردا جیڕۆنا لە 24 یاریی 9 یاریی بردووەتەوە و چوار یاریی یەكسان بووە و 11 یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 31 خاڵ لە ریزبەندی یازدەی لالیگا دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
بەهۆی راگیرانەوە ریال مەدرید لە تواناكانی جود بێڵینگهام بێ بەش دەبێت.
هەروەها ئیدێر میلیتاو و دانی كارڤاخال بەهۆی پێكانەوە ناتوانن بەشداری یارییەكەی بەرامبەر جیڕۆنا بكەن.
لەبەرامبەردا جیڕۆنا بە بێ هێرێرا و دانجوما رووبەرووی مەدرید دەبێتەوە.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ریال مەدرید
كۆرتوا
ڤازكێز، رودیگەر، ئاسێنسیۆ، مێندی
ڤاڵڤێردی، چوامینی، سێبایۆس
ڤینیسیۆس، رۆدریگۆ، ئێمباپێ
پێکهاتەی پێشبینیكراوی جیڕۆنا
گازانیا
میگێل، كرایچی، لۆپێز، ئارناو
ڤان دی ڤین، ئۆریۆل رۆمیۆ، ئیڤان مارتین
براین جیل، تسیگانكۆف، ستوانی