بازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

هەفتەی ئاییندە داهاتووی ڤیتۆر رۆکی یەکلایی دەبێتەوە

Yariga App

یاریگا –

دوایین ئاماژەکان سەبارەت بە دۆخی ڤیتۆر رۆکی ئەوە پیشان دەدەن ناوبراو لە تیمەکەی هانزی فلیکدا جێگەی نابێتەوە.

لە لێدوانی پێش رووبەرووبەنەوەی لاس پاڵماس، راهێنەرە ئەڵمانییەکە لەبارەی رۆکیەوە کە ئێستا بە خواستن لە ریال بێتیسە پرسیاری لێکرا و لە وەڵامدا بە روونی ئەوەی راگەیاند ئەو تەنها بیری لەو یاریزانانەیە کە ئێستا لە تیمەکەیدا هەن.

لەگەڵ ئەوەی یانە باسکیەکە بژاردەی ئەوەی هەیە کە ناوبراو بکات بە یاریزانی هەمیشەیی خۆی، بەڵام بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی 90MINی وەرزشیی، یانەی پاڵمێراسی بەرازیلی لە هێرشبەرەکە چووەتەپێشەوە و داوای گواستنەوەیەکی خێرادەکات.

ناوبراو هاوینی رابردوو بارسێلۆنای بۆ بێتیس جێهێشت دوای ساڵێک لە پەیوەندیکردنی بە کەتەلۆنیەکانەوە بە بەهای 30 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ 31 ملیۆنی دیکەی گۆڕانکارییەکان. بەڵام بژاردەکەی بێتیس بۆ کڕینەوەی تەنها 25 ملیۆن یۆرۆیە.

هەرب بەپێی زانیاریی سەرچاوەکەی سەرەوە، پاڵمێراس دەیەوێ هەرچی زووە ڤیتۆر بگوازێتەوە پێش ئەوەی هەفتەی داهاتوو بازاڕی گواستنەوەکان لە بەرازیل دادەدخرێت.

یاریزانە 19 ساڵانەکە لە 32 یاریی سەرجەم پاڵەوانێتیەکان بە درێسی بێتیسەوە توانیویەتی 7 گۆڵ بکات لەگەڵ 2 ئەسێست.

بابەتی زیاتر

Back to top button