ئینگلتەراگرنگترین

ئارتێتا: ئەو ئاستەی ئێمە هی بردنەوەی پرێمەرلیگ نییە

Yariga App

یاریگا –

میکێل ئارتێتا ئەوپەڕی تووڕەیی خۆی پیشان دا بۆ ئەو ئاستەی بەرامبەر وێستهام پێشکەشیان کرد.

گەنەرز لە میانی هەفتەی 26ی پرێمەرلیگ لەنێو یاریگای خۆیاندا چانسێکی زێڕینی لەدەست دا بۆ نزیکتربوونەوە لە لیڤەرپوولی پێشەنگ کاتێک 0-1 بە میوانە هاوشارییەکەیان دۆڕاند.

دوای یارییەکە ئارتێتا تووڕەییەکی زۆری پێەدیاربوو، بەجۆرێک تیمەکەی بە شایانەی بردنەوەی نازناوەکە نەزانی بەو ئاستەی بەرامبەر هامەرز پیشانیان دا و وتی

من زۆر زۆر توورەم. زۆر بێهیوام. ئەو ئاستەی پێشکەشمان کرد تەنانەت هی بردنەوەی نازناو نییە. پیرۆزبایی لە وێستام دەکەم، بەڵام ئەوە ئێمەبوون کە هیچ باش نەبووین. بەدرێژایی یارییەکە وام هەست نەدەکرد گەیشتبێتین بەو ئاستەی کە پێویستمان بوو.

گەنەرز بە 53 خاڵ لە ریزبەندیی دووەم ماوەتەوە و  چاوەڕێی ئەنجامی سبەی شەوی لیڤەرپوولی خاوەن 61 خاڵە کە لە ئەرکێکی قورسدا کوڕانی ئارنە سڵۆت دەبنە میوانی مانچێستەر سیتی.

بابەتی زیاتر

Back to top button