ئه‌مریکاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

ئەمشەو وەرزی نوێی خولی ئەمریکی دەستپێدەکات؛ مێسی خەونەکەی دەهێنێتە دی؟

بەرەبەیانی یەکشەممە ئینتەر مەیامی یەکەم یاریی لە وەرزی نوێ دەکات

Yariga App

یاریگا –

ئەمشەو  وەرزی نوێی خولی ئەمریکی دەستپێدەکات کە بە MLS ناسراوە، سییەمین وەشانی خولی ئەمریکی بە بەشداریی 30 یانە بەڕێوە دەچێت.

ئەمشەو کاتژمێر 12:30 (بە کاتی هەولێر) وەرزی نوێی خولی ئەمریکی بە یاریی نێوان لۆس ئانجڵس گالاکسی و مینیسۆتا دەستپێدەکات.

5 MLS must-see matches this season including Inter Miami-Atlanta rematch, New York derby and San Diego's debut image

ئەستێرە بەشداربووەکانی وەرزی نوێی خولی ئەمریکی

لیۆنێل مێسی، لویس سوارێز، خۆردی ئالبا و سێرخیۆ بۆسکێتس لە ئینتەر مەیامی لە دیارترین ئەستێرەکانی خولەکەن، کە چوارینەکەی مەیامی دەیانەوێت بۆیەکەمجار پەمەییپۆشەکان بکەنە پاڵەوانی ئەمریکا.

ئۆلیڤەر جیرۆ و کارلۆس ڤیلا لە لۆس ئانجڵس ئێف سی، مارکۆ رویس و ریکی پوچ لە لۆس ئانجڵس گالاکسی لە دیارترین ئەستێرەکانی دوو یانەکەی لۆس ئانجڵسن، میگێل ئالمیرۆن لە ئاتاڵانتا یونایتد ئەستێرەیەکی دیکەی خولەکەیە کە ئەم وەرزە چاوی زۆری لەسەر دەبێت.

لیۆنێل مێسی و ریکی پویچ گرانبەهاترین یاریزانی ئەم وەرزەی خولەکەن، بەهای هەردوو یاریزانەکە لە بۆرسەی یاریزانان 20 ملیۆن یۆرۆیە.

Image

مێسی خەونی ئینتەر مەیامی دەهێنێتە دی؟

ئینتەر مەیامی کە ساڵی 2018 دامەزراوە هەرگیز نازناوی خولی ئەمریکی بەدەست نەهێناوە، دوای گواستنەوەی لیۆنێل مێسی هیوایان هەیە بۆیەکەمجار لەسەر دەستی لیۆ خەونەکەیان بێتە دی و ببنە پاڵەوانی ئەمریکا، کە وەرزی رابردوو لۆاس ئانجڵس گالاکسی نازناوەکەی بەدەستهێنا.

بەرەبەیانی یەکشەممە کاتژمێر 03:30 (بە کاتی هەولێر) ئینتەر مەیامی لە یەکەم گەڕی وەرزی نوێی خولی ئەمریکی دەبێتە میوانی نیویۆرک سیتی، بەڵام بەشداریکردنی مێسی لەو یارییە مسۆگەر نییە.

خاڤیێر ماسکیرانۆ راهێنەری ئینتەر مەیامی لەبارەی بەشداریکردنی مێسی لە یارییەکەی گەڕی یەکەم دەڵێت :’پێویستە زۆربەی یاریزانەکانمان لەو شەکەتی و ماندووێەتییەی یارییەکەی چوارشەممە رزگار ببن، تەواوی یاریزانەکانمان بۆ یاریی گەڕی یەکەم بەردەست نابن، ناتوانم پێتان بڵێم کامە یاریزان ئامادە نابێت، بەڵام زۆرینەی یاریزانەکان بەردەست دەبن’.

هەروەها ماسکیرانۆ دەشڵێت :’ئێمە تەنیا 48 کاتژمێرە یارییەکەی کانساسمان کردووە، هەمووان بینیان لە چ دۆخێکدا یاریی رابردوومان کرد، بۆیە پێویستمان بە کاتە بۆ ئەوەی تەواوی یاریزانەکانمان ئەو سەختییەی لە یاریی رابردوو بینیمان، تێیبپەڕێنین چونکە یەکەمجار بوو یاریزانەکان ئەم کەشە ساردە ببینن’.

مێسی کە هاوینی 2023 پەیوەندی بە ریزەکانی ئینتەر مەیامی کرد و دوو نازناوی بۆ ئەو یانەیە بەدەستهێناوە، لە دوو وەرزی رابردوو نەیتوانی ئینتەر مەیامی بکاتە پاڵەوانی خولی ئەمریکی، کە لیۆ 25 یاری لە خولەکە کردووە، 21 گۆڵ و 12 ئەسیستیشی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button