ئیتاڵیا

هێرشبەرەکەی ئینتەر میلان ژیانی کەسێک لە مردن رزگار دەکات

Yariga App

یاریگا –

مەهدی تارێمی، هێرشبەری ئێرانی ئینتەرمیلان، رێگری لە جێبەجێکردنی سزای لەسێدارەدانی لاوێکی ئێرانی کرد.

تارێمی، دوای زانینی سزای لەسیدارەدانی لاوێکی هاوشاری خۆی، بە هاوکاریی دارایی ژیانی لاوەکەی رزگار کرد.

وادیارە دوای بەدواداچوون، بنەماڵەی قوربانییەکە رەزامەندی خۆیان بۆ وەرگرتنی پارەی خوێن لە بڕی تۆڵەکردنەوە دەربڕیوە و مەهدی تارێمیش بەشێکی پارەکەی تەرخان کرد.

هێرشبەرەکەی ئینتەرمیلان، لە ساڵانی رابردوودا دوای بەناوبانگ بوونی، گرنگییەکی زۆری بە خەڵکی شار و پارێزگاکەی خۆی داوە، چەندین جار بە کردەوەی خێرخوازی هەوڵی بۆ باشترکردنی دۆخی هاوشارییەکانی کردووە، بە ناوبانگ و بارودۆخە داراییە لەبارەکەی، توانیویەتی ئەرکە کۆمەڵایەتی و مرۆییەکانی خۆی نیشان بدات.

بابەتی زیاتر

Back to top button