راپۆرتی تایبەتسعوودیەعێراقگرنگترین

بەراوردکاری؛ ئیتیفاق و دهۆک لە خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو بەیەک دەگەن

ئەو یانەیەی لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ و نەسڕی بردەوە مانگی داهاتوو دێتە کوردستان

Yariga App

یاریگا –

ئیتیفاقی سعوودی کە دوێنێ لە خولی رۆشنی سعوودی لە کریستیانۆ رۆناڵدۆ و نەسڕی بردەوە، مانگی داهاتوو دێتە کوردستان، لە خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو دەبێتە میوانی دهۆک.

دهۆک و ئیتیفاق لە قۆناخی پێش کۆتایی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو رووبەڕوو دەبنەوە، رۆژی 5ـی ئادار/مارس لە شاری دەمام لە سعوودیە ئیتیفاق میوانداریی دهۆک دەکات و دواتر رۆژی 12ـی هەمان مانگ دهۆک لە یاریگای خۆی لە یاریی گەڕانەوە میوانداریی یانە سعوودییەکە دەکات.

یانە کوردستانییەکە و یانە سعوودییەکە لە هەموو شتێک لە یەکتری جیاوازن، دهۆکییەکان کە لەم پاڵەوانێتییە بۆیەکەمجار وەکو نوێنەری عێراق بەشداریی دەکەن، رووبەڕووی یەکێک لە باشترین یانەکانی سعوودیە دەبنەوە کە شەوی رابردوو بە سەرکردایەتی جیۆرجینیۆ ڤایناڵدوم ئەستێرەی هۆڵەندی 3-2 لە نەسڕ و کریستیانۆ رۆناڵدۆیان بردەوە و بە کۆکردنەوەی 28 خاڵ لە پلەی هەشتەمی خولەکە دێن.

بەراوردی نێوان دهۆک و ئیتیفاق
بەراوردی نێوان دهۆک و ئیتیفاق

بەهای یاریزانانی ئیتیفاق 10 هێندەی بەهای یاریزانانی دهۆکە، بەگوێرەی بۆرسەی یاریزانان بەهای یاریزانانی ئێستای یانە سعوودییەکە زیاتر لە 40 ملیۆن یۆرۆیە، کەچی بەهای یاریزانانی دهۆک تەنیا 4 ملیۆن یۆرۆیە، بەهای گرانبەهاترین یاریزانی دهۆک ناگاتە نیو ملیۆن یۆرۆ کەچی بەهای موسا دێمبلی گرانبەهاترین یاریزانی ئیتیفاق 9 ملیۆن یۆرۆیە.

ئیتیفاق لە مێژووی بەشداریکردنی لە جامی یانەکانی کەنداو سێ جار بووەتە پاڵەوان و هاوشانی شەبابی ئیماراتی و ئەهلی سعوودی خاوەنی زۆرترین نازناوە لە مێژووی پاڵەوانێتییەکە، کەچی دهۆک یەکەمجارە بەشداریی پاڵەوانێتییەکە دەکات.

ئیتیفاق کە ساڵی 1945 دامەزراوە لە وەرزەکانی 1982/1983 و 1986/1987 نازناوی خولی سعوودی بەدەستهێناوە، دهۆکیش کە ساڵی 1970 دامەزراوە جارێک بووەتە پاڵەوانی خولی عێراق کە لە وەرزی 2009/2010 بوو.

بابەتی زیاتر

Back to top button