ئیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌سعوودیەگرنگترین

سعوودیە واز لە ڤینیسیوس ناهێنێت؛ دەتوانێت ملیارێک یۆرۆ بۆ نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بدات

Yariga App

یاریگا –

سعوودیە واز لە ڤینیسیوس جونیۆر ناهێنێت و هێشتا پێداگیری لەسەر گواستنەوەی ئەو هێرشبەرە بەڕازیلییە دەکات، تەنانەت سعوودییەکان دەتوانن ملیارێک یۆرۆ بۆ هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەی بدەن.

تۆڕی وەرزشی ریلیڤۆی ئیسپانی لە راپۆرتێکیدا ئاشکرایکردووە، سعوودییەکان لەسەر گواستنەوەی ڤینیسیوس جونیۆر سوورن، دەیانەوێت خولی رۆشنی سعوودی تەنیا جێگای یاریزانە بە ئەزموونەکان نەبێت، دەیانەوێت یاریزانانی ژێر 25 ساڵان بگوازنەوە بۆ ئەوەی بتوانن زۆرترین ئەستێرە لە خولەکەیان کۆبکەنەوە.

ریلیڤۆ راشیگەیاندووە، سعوودییەکان دەتوانن نرخی هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستی ڤینی بدەن کە ملیارێک یۆرۆیە، بەڵام نایانەوێت جارێک ئەم کارە بکەن کە ڤینی تاوەکو هاوینی 2027 گرێبەستی لەگەڵ ریال مەدرید ماوە و هەردوولا دەستیان بە گفتوگۆ کردووە، بۆ ئەوەی گرێبەستەکەیان نوێبکەنەوە.

سعوودییەکان دەیانەوێت ڤینی بکەنە چەقی ستراتیژیەتی داهاتووی خولەکەیان، دەیانەوێت دوای ڤینی هەوڵی گواستنەوەی رۆدریگۆش بدەن، بۆ ئەوەی زۆرترین و باشترین ئەستێرەکانی جیهان لە خولی رۆشنی سعوودی کۆبکەنەوە، چاودێری گفتوگۆیەکانی ریال مەدرید و ڤینیسیوس دەکەن بۆ ئەوەی ئەگەر گفتوگۆیەکان شکستیان هێنا، ڤینی لە مەدرید بڕفێنن.

هاوینی رابردوو سندوقی وەبەرهێنانی سعوودیە ئۆفەرێکی بە بڕی ملیارێک یۆرۆ بۆ ماوەی پێنج ساڵ پێشکەشی ڤینی کرد بۆ ئەوەی بیگوازێتەوە ریزەکانی، تەنانەت بەگوێرەی زانیارییەکانی ریلیڤۆ سعوودییەکان ئامادەن لەکاتی پێویست ئۆفەرەکەیان لە ملیارێک یۆرۆش زیاتر بکەن.

ڤینی لە بۆرسەی یاریزانان بەهای 200 ملیۆن یۆرۆیە کە هاوینی 2018 لە فلامینگۆی بەڕازیلییەوە بەرامبەر 45 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە ریزەکانی ریال مەدریدەوە کرد.

بابەتی زیاتر

Back to top button