ئیتاڵیابازاڕی گواستنه‌وه‌گرنگترین

تەواو؛ ئەیسی میلان چارەنووسی رافایل لیاوی یەکلاکردەوە

Yariga App

یاریگا –

ئەیسی میلان بڕیاریداوە رافایل لیاو بفرۆشێت و هاوینی داهاتوو دەستبەرداری ئەو هێرشبەرە پۆرتوگاڵییە دەبێت.

رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرتی ئیتاڵی ئاشکرایکردووە، ئەیسی میلان بڕیاریداوە رافایل لیاو بخاتە بازاڕەوە و دەستبەرداری ئەو هێرشبەرە پۆرتوگاڵییە دەبێت، کە یانەکانی چێڵسی و بارسێلۆنا چاویان لەسەر ئەم یاریزانە 25 ساڵانەیە و دەیانەوێت بیگوازنەوە ریزەکانیان.

رۆژنامە ئیتاڵییەکە رایگەیاندووە، لیاو کە لە بۆرسەی یاریزانان نرخی دەگاتە 75 ملیۆن یۆرۆ، تاوەکو هاوینی 2028 گرێبەستی لەگەڵ رۆسۆنێری هەیە، بەڵام یانە ئیتاڵییەکە بڕیاریداوە گوێ لەو ئۆفەرانە بگرێت کە دەیانەوێت لیاو بگوازنەوە ریزەکانیان، کە چێڵسی و بارسێلۆنا چەند جارێک ئۆفەریان بۆ گواستنەوەی ئەو هێرشبەرە پۆرتوگاڵییە پێشکەش کردووە.

لیاو بە درێسی میلان لە 245 یاری 67 گۆڵ و 57 ئەسیستی کردووە، کە شەش ساڵە لەو یانەیە یاریی دەکات و  ساڵی 2019 لە لیلی فەڕەنسییەوە بەرامبەر 49.5 ملیۆن یۆرۆ روویکردە ریزەکانی رۆسۆنێری.

بابەتی زیاتر

Back to top button