وه‌رزشه‌کانی دیکەیاریگا

خەبیب داواکارییەکی سەیری دەیڤید بێکهام ئاشکرا دەکات

Yariga App

یاریگا –

خەبیب نورماگۆمێدۆڤ، یاریزانی رووسی یاری هونەرە جەنگیەکان، چیرۆکێکی پێکەنیناوی لەبارەی دیداری لەگەڵ دەیڤید بێکهام گێڕایەوە.

نورماگۆمێدۆڤی تەمەن 36 ساڵ، لە ساڵی 2020 لە دوای بەدەستهێنانی چەندین نازناو و بردنەوەی چەندین کەمەری ئاڵتونی، وەک پاڵەوانی کێشی سوک UFC وازی لە یاری MMA هێنا و کۆچی دوایی باوکی بە هۆکاری وازهێنانی دانا.

لە دوایین چاوپێکەوتنی لەگەڵ کۆمپانیای گۆریلا ئینێرجی کە مانگێک لەمەوپێش کردی، خەبیب بە پێکەنینەوە گوتی:

کۆتایی ساڵی 2018دا بە فڕۆکە گەشتی پاریسم کرد. دەیڤید بێکهام لەوێ بوو و بەیەکەوە قسەمان کرد و پێی گوتم کە چۆن خۆی و کوڕەکەی سەیری شەڕەکانم دەکەن. دواتر داوای لێکردم کە ئایا دەتوانم ڤیدیۆیەک تۆماربکەم  بۆ کوڕەکەی و بڵێم: “دەموچاوت دەشکێنم ئەگەر گوێڕایەڵی باوکت نەبیت”.

خەبیب لە دوای وازهێنانی لە یاریی کردن ئێستا ئەرکی راهێنەرایەتی هەیە و مانگی رابردوو یەکێک بوو لە سەرقاڵیترین قۆناغەکانی ژیانی راهێنەرایەتی نورماگۆمێدۆڤ و سێ لە جەنگاوەرەکانی بەشداریان لە شەڕەکانی نازناوی جیهانی لە سەرانسەری UFC و PFL کرد.

Back to top button