ئیسپانیاگرنگترین

تەواو؛ بارسێلۆنا گرێبەستی ئەستێرەیەكی دیكەی نوێ دەكاتەوە

Yariga App

یاریگا –

یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی لە نوێكردنەوەی گرێبەستی ئەستێرە سەرەكیەكانی یانەكەی بەردەوامە و ئەمجارە گرێبەستی ئینیگۆ مارتینێز ئەستێرەی ئیسپانی یانەكەی نوێ دەكاتەوە.

ئینیگۆ مارتینێز لە هاوینی ساڵی 2023 بە گرێبەستێكی ئازاد لە ریزەكانی ئاتلێتیك بیلباوەوە پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد و گرێبەستەكەی لەگەڵ یانە كەتەلۆنییەكە لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت.


بە گوێرەی زانیارییەكانی فابریزیۆ رۆمانۆ، بارسێلۆنا و ئینیگۆ مارتینێز لەسەر نوێكدنەوەی گرێبەستی یاریزانەكە تاوەكو 2026 رێككەوتوون و چاوەڕوان دەكرێت بەمزووانە نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی رابگەیەندرێت.

ئینیگۆ بە یاریزانێكی سەرەكی نێو پلانەكانی هانزی فلیكی ئەڵمانی دادەنرێت و لەم وەرزەدا رۆڵێكی گرنگی لە بردنەوەكانی یانە كەتەلۆنییەكەدا هەیە.

لەم وەرزەدا ئینیگۆ بەشداری لە 30 یارییدا كردووە و توانیویەتی دوو گۆڵ بكات و چوار گۆڵیش درووست بكات.

بابەتی زیاتر

Back to top button