
یاریگا –
ناوبژیوانێکی مەکسیکی لەبەر ئەوەی داوای واژۆیەکی مێسی کردووە، لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەمریکای باکوور ناسراو بە کۆنکاکاف سزا دەدرێت.
دوای فیكه‌ی کۆتایی یارییەکەی ئینتەر میامی بەرامبەر سپۆرتینگ کانساس سیتی لە جامی کۆنکاکاف كه یارییه‌كه به ئه‌نجامی 1-0 له سوودی تیپه‌كه‌ی مێسی كۆتایی هات، ناوبژیوان مارکۆ ئەنتۆنیۆ ئۆرتیز ناڤا ده‌چێته لای مێسی و داوای درێسەکەی لێده‌كات.
دواتر دەرکەوت کە داوای واژۆی له‌سه‌ر درێسه‌كه‌ی لە پاڵەوانی جیهان کردووە، ئه‌مه‌شی بۆ یه‌كێك بووه لە ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی كه پێویستی به‌و واژۆ و درێسه تایبەته هه‌بووە، بەڵام کۆنکاکاف بڕیاریدا ناوبژیوان سزا بدات.
La Concacaf determinó que las acciones de Marco Antonio Ortiz Nava “no están alineadas con el Código de Conducta de la Confederación para oficiales del juego y los procesos necesarios para este tipo de solicitudes”. https://t.co/HhcZozIO9E
— CANAL 26 (@canal26noticias) February 21, 2025
فیدراسیۆنەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاندووە، دوای لێکۆڵینەوە، له هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی ناوبژیوان مارکۆ ئەنتۆنیۆ کۆنکاکاف زانیویەتی داوای لە یاریزانەکە کردووە واژۆ له‌سه‌ر درێسه‌كه‌ی بكات كه ئەندامێکی خێزانەکەی پێویستیه‌تی، کارەکانی ناوبژیوان لەگەڵ یاساکانی فیدراسیۆن سەبارەت بە هەڵسوکەوتی ناوبژیوانان و ئەو رێکارانەی کە لەم جۆرە داواکاریانەدا دیاریکراون،یه‌كناگرێته‌وه بڕیاردا سزا بدرێت.
هەرچەندە کۆنکاکاف چۆنیەتی ئەو رێوشوێنە دیسپلینییەی ئاشکرا نەکردووە، بەڵام ئاماژەی بەوەکردووە،بەهۆی سەرپێچیکردنی له یاساكان، ناوبژیوانەکە بەرپرسیارێتی تەواوەتی لە ئەستۆ گرتووە و داوای لێبوردنیشی کردووە .