
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یارییەكی ئاگرینی دیكەی هەفتەی 26ی پرێمەرلیگ ئاستۆن ڤیلا لە یاریگای خۆیدا میوانداری چێڵسی دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 20:30 بە كاتی كوردستان ئاستۆن ڤیلا لە یاریگای ڤیلا پاركی تایبەت بە خۆی میوانداری چێڵسی بكات، لە میانی یارییەكانی هەفتەی 26ی پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاری

ئاستۆن ڤیلاكەی ئۆنای ئێمیری پێنج یارییە لەسەر یەک ناتوانێت لە پرێمەرلیگ بردنەوە بەدەستبهێنێت.
یاریی رابردوو لە یاریگای خۆیدا میوانداری لیڤەرپوولی كرد و یارییەكەش بە دوو گۆڵ بۆ هەردوولا یەكسان بوون.
لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا لە كۆی 26 یاریی لە 10 یاریی براوە بووە، نۆ یاریی دۆڕاوە و حەوت یارییش یەكسان بووە.
بە كۆكردنەوەی 39 خاڵ لە ریزبەندی نۆیەمی پرێمەرلیگ دێت.
لەبەرامبەردا چێڵسی یاریی رابردوو بەرامبەر برایتن تووشی شكستێكی سەخت هات و بە سێ گۆڵی بێ وەڵام یارییەكەی دۆڕاند.
لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا لە كۆی 25 یاریی لە 12 یاریی براوە بووە، حەوت یاریی یەكسان بووە و شەش یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 43 خاڵ لە ریزبەندی شەشەمی پرێمەرلیگ دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ئاستۆن ڤیلا بە بێ ژمارەیەكی زۆر لە یاریزانەكانی رووبەرووی چێڵسی دەبێتەوە.
بۆ ئەو یارییە لە تواناكانی هەریەک لە یاریزانان دیساسی، پاو تۆرێس، ئامادۆ ئۆنانا، باركلی ، كامارا و بایلی بێبەش دەبێت.
لە بەرامبەریشدا چێڵسی بە بێ چەندین یاریزانی رووبەڕووی ڤیلا دەبێتەوە.
هەریەك لە یاریزانان نیكۆلاس جاكسن، مادویكێ، فۆفانا، لاڤیا، بادیاشێڵ و مارك گێی ناتوانن بەشداری یارییەكەی بەرامبەر ئاستۆن ڤیلا بكەن.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئاستۆن ڤیلا
مارتینێز
كاش، كۆنسا، مینگس، دین
تێڵیمانس، مەكگین
رامسی، رۆجەرز، راشفۆڕد
واتكینس
پێکهاتەی پێشبینیکراوی چێڵسی
یۆرگێنسن
جەیمس، چالۆبا، كۆلویل، كۆكۆرێیا
كایسێدۆ، ئینزۆ
نیتۆ،پاڵمەر، سانچۆ
ئێنكونكو