ریال مەدرید ئامانجی سەرەکی باڵی چەپی دەستنیشانکرد
تۆڕی فیچاخێس زانیاری نوێ ئاشکرا دەکات

یاریگا –
پڕۆسەی گەڕانی ریال مەدرید بۆ بەرگریکارێکی باڵی چەپ بەردەوامە و ئێستا چەند بژاردەیەکی لەبەردەستدایە.
دوای چەندین مانگ لە چاوەڕوانی و پێشبینییەکان، ئاڵفۆنسۆ دەیڤز، بەرگریکاری کەنەدی گرێبەستەکەی لەگەڵ بایرن میونشن نوێکردەوە، بۆیە تەواوی پلانەکانی فلۆرێنتینۆ پێرێز لەباربران.
تۆڕی فیچاخێس بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید لیستی ئامانجەکانی نوێکردووەتەوە و ئێستا ناوی تیۆ هێرنادێز، بەرگریکاری ئەیسی میلان لەسەرووی هەمووانەوە دێت.
هێرناندێز لە ساڵانی نێوان 2017 تاوەکو 2019 لە ریال مەدرید یارییکردووە، بەڵام لە میلان بەتەواوی درەوشایەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕە ئیسپانییەکە بێت، تیۆ دەیەوێت بگەڕێتەوە ریال مەدرید و چاوەڕێی دەستپێکردنی هەنگاوەکانە.
هەرچەندە میلان هەرگیز نیازی دەستبەرداربوونی لە هێرناندێز پیشان نەداوە، بەڵام لەوانەیە فشاری ریال مەدرید و حەزی یاریزانەکە، هەموو هاوکێشەیەک بگۆڕن.