
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یارییەكی دیكەی هەفتەی 26ی پرێمەرلیگ ئارسیناڵ لە یاریگای خۆیدا میوانداری وێستهام دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 18:00 بە كاتی كوردستان ئارسیناڵ لە یاریگای ئیماراتی تایبەت بە خۆی میوانداری وێستهام بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 26ی پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاری

لە دوای یەكسان بوونەكەی یاریی رابردووی لیڤەرپوول، ئارسیناڵ هەوڵی بردنەوە و نزیک بوونەوە لە پێشەنگی ریزبەندی دەدات.
ئارسیناڵ لەم وەرزەدا لە 25 یارییدا لە 15 یاریی براوە بووە، هەشت یاریی یەكسان بووە و دوو یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 53 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی پرێمەرلیگ دێت.
لە بەرامبەردا وێستهام لە 25یارییدا لە 7 یاریی براوە بووە، شەش یاریی یەكسان بووە و دوازدە یارییش دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 27 خاڵ لە ریزبەندی شازدەی پرێمەرلیگ دێت.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ئارسیناڵ بە بێ كای هاڤێرتز، بوكایۆ ساكا، گابرییل مارتینێلی، گابریێل خێسوس و تۆمیاسو بەرامبەر وێستهام یاریی دەكات.
لە بەرامبەردا گراهام پۆتەر بۆ ئەو یارییە لە تواناكانی هەریەك لە لوكاس پاكوێتا، سەمەرڤیڵ ، سۆفال، ئانتۆنیۆ و فۆلكروگ بێبەش دەبێت.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئارسیناڵ
رایا
لیویس سكیڵی، سالیبا، گابریێل، تیمبێر
ئۆدیگارد، پارتی، رایس
نوانێری، ترۆسارد، مێرینۆ
پێکهاتەی پێشبینیکراوی وێستهام
ئاریۆلا
وان بیساكا، ماڤرۆبانۆس ، كیڵمان، ئێمیرسن
ئالڤارێز، سۆوشیك
بۆوین، سۆلێر، قودوس
فێرگسن