ئینگلتەراگرنگترین

زانیاریی شۆکهێنەر سەبارەت بە ئۆفەرەکەی لیڤەرپوول بۆ هێشتنەوەی سەڵاح

Yariga App

یاریگا –

خاوخلیچی دەبینرێت بە هەوڵەکانی لیڤەرپوولەوە بۆ نوێکردنەوەی گریىەستی محەمەد سەڵاح کە ئەم هاوینە بەسەردەچێت. نوێترین زانیارییش باس لەوە دەکات ئۆفەرەکەی رێدز بۆ ئەستێرە میسڕیەکەی مایەی قبووڵکردن نییە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئەحمەد عەتا، رۆژنامەنووسی ناسراوی میسڕی و سەرنووسەری چاپی عەرەبی رۆژنامەی Goal کە لە میانی چاوپێکەونتنێکی نوێیدا لەگەڵ چێناڵی یوتوبی ئانفیڵد وۆچ ئەنجامیداوە، لیڤەرپوول تەنها یەک جار ئۆفەری پێشکەشی سەڵاح کردووە بۆ رازیکردنی بە مانەوە لە یانەکەیان.

ئەو رۆژنامەنووسە لە درێژەی قسەکانیدا ئەوەشی وتووە کە پێشتر لەگەڵ ئەوە نەبووە سەڵاح داخوازیی زۆریی لە رێدز هەبووبێ، بەڵام بەو ئاستەی ئێستا پێشکەشی دەکات بۆیان کە وەک پاڵێوراوێکی باڵۆن دۆر خۆی سەلماندووە، مافی خۆیەتی ئەگەر داوای مووچەی هاوشێوەی ئەوەی ئێستا وەریدەگرێت یان زیاتریش بکات. بەڵام ئۆفەرەکەی لیڤەر نەک ئەوەندەی مووچەی ئێستای گۆڵکارەکە، بەڵکو لەوەش کەمتری خستووەتە بەردەمی.

ئەحمەد جۆری دەستەوارەی یانە ئینگلیزیەکە بۆ سەڵاح وەک “بێڕێزیی” وەسف دەکات لەچاو ئەوەی ئەم وەرزە هاونیشتیمانیەکەی پێشکەشی دەکات کە باشترین وەشانی خۆیەتی بەراورد بە هەموو وەرزەکانیتر.

مووچەی ساڵانەی ئێستای محەمەد لە رێدز 18.2 ملیۆن پاوەندە. لە ماوەی رابردوودا بە ئاشکرا ئەوەی درکاند کە کاتی تاقیکردنەوەی ئەزموونێکی نوێ هاتووە. سعوودیەکان بە ئۆفەری خەیاڵیەوە چاودێری دۆخەکە دەکەن.

ناوبراو لەم وەرزە لە سەرجەم پاڵەوانێتیەکاندا 37 یاریی کردووە. خاوەنی 29 گۆڵ و 20 ئەسێستە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button