
یاریگا –
لیڤەرپوول و مانچێستەر سیتی لە کێبڕکێی مامەڵەکردنی گرانترین گواستنەوەی یانەکەیاندان و چاویان لە ئەستێرەیەکی پرێمەرلیگە.
هەردوو یانە زلهێزەکەی ئینگلتەرا لە ئێستاوە خەزێنەکەی خۆیان ئامادەکردووە لە مێرکاتۆی هاوینە بۆ چەند گواستنەوەیەکی گرنگ هەڵیبپچڕێنن، بەتایبەت لە گرێبەستکردن لەگەڵ کارلۆس بابێلای برایتن.
بەگوێرەی زانیارییەکانی GIVEMESPORT، لیڤەرپوولیش هاوشێوەی مان سیتی چووەتە ئاستی چاودێریکردن و سۆراخکردنی یاریزانە کامیرۆنییەکەوە بۆ پێگەی ناوەڕاستی بەرگریی.
سەرچاوەکە زانیوشیەتی کە برایتن زانینی تەواوەتی بەوە هەیە یانە خوازیارەکانی بالێبا مکوڕن لە خواستەکەیان، هەربۆیە بۆ پارێزگاریکردن لە رۆیشتنی داوای 115 ملیۆن پاوەند دەکات. ئەوە لەکاتێکدایە تا ساڵی 2028 گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەکەیدا درێژەی هەیە.
لەوەتەی لە هاوینی 2023 لە یانەی لیلی فەڕەنسیەوە پەیوەندی بە نەورەسەکانی ئینگلتەرا کردووە، ئەستێرە 21 ساڵانەکە بەردەوام ئاستی لە هەڵکشاندایە و بووەتە جێی بایەخی گەورەکانی ئەو وڵاتە.
لەم وەرزە جگە لە لایەنی بەرگریی لە پێگەکەی خۆی، لە 25 یارییدا خاوەنی 3 گۆڵ و 2 ئەسێستە.
ئەو نرخەی برایتن خستوویەتیە سەر کارلۆس، هەمان ئەو نرخە مێژووییەیە کە هاوینی 2023 مۆیسێس کایسیدۆی وەک گرانبەهاترین گرێبەست لە تۆپی پێی ئینگلیزدا فرۆشت بە چێڵسی.