
یاریگا –
هەڵوێستی نوێ هاتووەتەپێش پەیوەست بە بارودۆخی مانچێستەر سیتی و پابەندبوونی پێپ گواردیۆلا بە ڕاستکردنەوەی ئاڕاستەکان.
سیتی لە پرێمەرلیگ یەکێک نییە لە رکابەرەکان بۆ بردنەوەی نازناوەکە و بە جیاوازیی 17 خاڵ لەگەڵ لیڤەرپوولی پێشەنگ، لە پلەی چوارەم دێت. لە چامپیۆنزلیگیش هەر لە پاشکۆ بۆ گەیشتن بە قۆناخی 16 لەسەردەستی ریال مەدرید بە کۆی هەردوو یاریی چوون و گەڕانەوە 6-3 کرانە دەرەوه.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەی تەلەگرافی ئینگلیزی، گواردیۆلا پابەندە بە راستکردنەوەی دۆخەکە لە مان سیتی، بەڵام ئەگەر خۆیشی داوای رۆیشتن بکات ئەوا کارگێڕی یانەکە رێگرنابن لە بەردەمیدا.
پێپ کە ساڵی 2016 پۆستی راهێنەرایەەی سیتیزنسی وەرگرت، مانگی نۆڤێمبەری ساڵی رابردوو گرێبەستەکەی بۆ ماوەی دوو ساڵی دیکە نوێکردەوە.
ناوبراو لە کاروانی خۆیدا لەگەڵ ئەو یانە ئینگلیزیە توانیویەتی 18 نازناو بباتەوه. لە گرنگترینیان 6 پرێمەرلیگ و چامپیۆنزلیگێکە. بەڵام ئەم وەرزە تەنها لە جامی یەکێتی ئینگلتەرا ماوەتەوە.