ئینگلتەراگرنگترین

بێرناردۆ سیلڤا بەهانەکانی گواریۆلا رتدەکاتەوه

Yariga App

یاریگا –

بێرناردۆ سیلڤا بێزاره لەو دۆخەی مانچێستەر سیتی پێدا تێپەڕدەبێت. هاوکات لێدوانی پێچەوانەی راهێنەرەکەی دەدات.

شەوی رابردوو سیتی لەسەردەستی ریال مەدرید هەر لە پاشکۆی چامپیۆنزلیگ کرایەدەرەوه (بە ئەنجامی 6-3 بە کۆی هەردوو یاریی چوون و گەڕانەوه).

سیتی هەر لە هەفتەکانی سەرەتای وەرزەکەوە رۆردی ناوەڕاستکاری بەهۆی پێکانەوە تا کۆتایی وەرزەکە لە دەست دا. دوای ئەوەش زنجیرەیەک پێکانیتر بەرۆکی یانەکەی گرت وەک کێڤن دی بروین، گۆندوگان و دۆکو. کە لە زۆر بۆنەدا گواردیۆلا هۆکاری ئەنجامە خراپەکانی پێوە گرێدەدان، بەجۆرێک بوو بە جێی رەخنەی رکابەرەکانی بەوەی تەنها یانەکەی پێپ نیە پێکان بەرۆکی گرتبێتن.

راهێنەرەکەی تۆتنهام توانج لە گواردیۆلا دەدات

لە نوێترین لێدوانیشدا دوای کرانەدەرەوەیان لە چامپیۆنزلیگ، ناوەڕاستکارەکە رەتیکردەوە کە ئەوە تەنها پێکانەکانبێت بووبێتە هۆی خراپیی ئەنجامەکنیان. بۆ تۆڕی هەواڵی ESPN وتی

بارودۆخێکە کە من توانای تێگەیشتنیم نییە. ئەوەی بەسەر یانەکەدا هاتووە تێکەڵەیەکە لە زۆر هۆکاری جیاواز نەک تەنها پێکانەکان. پێکان بەهانە نییە. ئێستا ئاستی هێمنیی و باوەڕبەخۆبوون لە ریزەکانماندا وەک خۆی نەماوە.

ئەو لێدوانانەی ناوەڕاستکارە پۆرتوگالیەکە لەکاتێکدایە کە یانەکەی لە پێگەی ئەوپەڕی مەحاڵدایە بۆ رکابەرایەتیکردنی نازناوی پرێمەرلیگ. بەوپێیەی دوای تێپەڕبوونی 25 هەفتە بە 44 خاڵەوە لە پلەی چوارەمی ریزبەندییەکەیە بە جیاوازیی 17 خاڵ لە لیڤەرپوولی پێشەنگەوە.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button