
یاریگا –
چارەنووسی ناوبژیوانە نەیارەکەی ریال مەدرید یەکلرکایەوە و فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا لەبارەی کەیسی مونوێرا مۆنتێرۆ بڕیاریدا.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا لە بەیاننامەیەکیدا بێ تاوانی خۆسیێ لویس مونوێرا مۆنتێرۆ ناوبژیوانی ئیسپانی راگەیاندووە، کە ئەو ناوبژیوانە ئیسپانییە بە گەندەڵی و بەرتیل وەرگەتن تۆمەتبار بوو.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا لە بەیاننامەکەیدا بەفەرمی رایگەیاندووە، بەرژەوەندییەکانی ناوبژیوانە ئیسپانییەکە و ئەو یانانەی پەیوەندیی لەگەڵیان هەبووە، یەک ناگرێتەوە و ناوبژیوانەکە بێتاوانە، کە بەهۆی تۆمەتباربوونەکەی لەلایەن فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا و ئەوروپا سڕکرابوو.
دوای کۆکردنەوەی زانیارییەکان و لێکۆڵینەوە لە زانیارییەکانی ژمێریاری و بازرگانی کۆمپانیاکان، بۆم دەرکەوت هیچ بەرژەوەندییەکی هاوبەش لە نێوان بەڕێز مونوێرا مۆنتێرۆ و هیچ دەزگایەکی دیکەی وەرزشی نییە، ئەو ناوبژیوانە بەگوێرەی یاسا و بەڵگەنامەکان بێتاوانە و هیچ بەرژەوەندییەکی هاوبەشی لەگەڵ هیچ یانەیەک نییە.
دوای ئەوەی مونوێرا مۆنتێرۆ ناوبژیوانی ئیسپانی لە یاریی ریال مەدرید و ئۆساسۆنا لە لالیگا کارتێکی سووری بە رووی جود بێڵینگهامدا بەرزکردەوە، میدیاکانی ئیسپانیا چەند فایڵێکی ئەو ناوبژیوانەیان بڵاوکردەوە و بەوە تۆمەتبارییان کرد، دوو کۆمپانیای دامەزراندووە و پەیوەندی لەگەڵ چەند یانەیەک هەبووە و قاززانجی دارایی گەورەی کردووە.
پێشتر یوێفا و لالیگا بڕیاریان دابوو تاوەکو لێکۆڵینەوەکانی ئەو ناوبژیوانە یەکلا دەبێتەوە، لە بەڕێوەبردنی یارییەکان سڕ بکرێت و هیچ یارییەکی گەڕی داهاتووی لالیگا بەو ناوبژیوانە نەدراوە.