ئینگلتەراگرنگترین

شەش رۆژە فڕۆکە تایبەتەکەی کریستیانۆ لە مانچێستەر گیریخواردووە

Yariga App

یاریگا –

نزیکی هەفتەیەکە فڕۆکە تایبەتەکەی کریستیانۆ لە فڕۆکەخانەی شاری مانچێستەر گیریخواردووە.

میدیاکانی بەریتانیا بڵاویانکردووەتەوە، شەش رۆژ لەمەوبەر فڕۆکە تایبەتەکەی کریستیانۆ رۆناڵدۆ بەهۆی کێشەیەکئ تەکنیکی لە فڕۆکەخانەی مانچێستەر نیشتووەتەوە و تاوەکو ئێستا لە فڕۆکەخانەکە ماوەتەوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامە بەریتانییەکان، جامێکی فڕۆکەکە درزی بردووە و تیمێکی تەکنیکی سەرقاڵی چاککردنەوەی جامەکەن. بەڵام تاوەکو ئێستا بەتەواوی چاک نەکراوەتەوە بۆیە هەر لە مانچێستەر ماوەتەوە.

هۆکاری چوونی فڕۆکەکەی کریستیانۆ بۆ مانچێستەر تاوەکو ئێستا ئاشکرا نەکراوە، بەڵام پێشبینی ناکرێت خودی یاریزانەکە لەناو فڕۆکەکە بووبێت چونکە شەوێک پێش نیشتنەوەی فڕۆکەکە لە مانچێستەر رۆناڵدۆ لەگەڵ نەسڕی سعوودی یاریی هەبووە.

هەر بەگوێرەی رۆژنامەکانی بەریتانیا پێشبینی دەکرێت کریستیانۆ فڕۆکەکەی بەکرێ بە هێڵێکی ئاسمانی پۆرتوگال دابێت، چونکە سەرچاوەیەکی باشی کۆکردنەوەی داهاتە بۆی.

فڕۆکەکە لەجۆری بۆمباردیەر گلۆباڵ 6500ـە، نرخەکەی 73 ملیۆن دۆلارە. فڕۆکەیەکی خێرای کیشوەربڕە و دەتوانێت بەبێ وەستان لە کیشوەرێک بۆ کیشوەرێکی دیکە گەشت بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button