عێراقگرنگترینمۆندیالی 2026

کاساس بۆ دوو یاریی داهاتووی عێراق لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال بانگهێشتی کێ دەکات؟

بانگهێشتی ئاکام هاشم و عەلی کازم دەکات

Yariga App

یاریگا –

لەم چەند رۆژە کاساس لیستی یاریزانە بانگهێشتکراوەکانی هەڵبژاردەی عێراق بۆ دوو یاریی داهاتوو بەرامبەر کوێت و فەڵەستین لە پاڵاوتنەکانی ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026 رادەگەیەنێت، کە چاوەڕێ دەکرێت زۆرترینیان یاریزانی پیشەگەر بن.

خیسوس کاساس راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق بڕیاریداوە درەنگتر دەست بە کەمپی مەشق و راهێنانەکان بکەن، چونکە بڕیاریداوە زۆرترین یاریزانی پیشەگەر بانگهێشت بکات، رۆژی 16ـی مانگی داهاتوو لە بەسرە دەست بە ئامادەکارییەکانیان دەکەن.

بەگوێرەی بەدواداچوونێکی تۆڕی وەرزشی یاریگا، کاساس لە خولی ئەستێرەکانی عێراق بانگهێشتی پێنج یاریزان و سێ گۆڵپارێز دەکات، تەواوی یاریزانەکانی دیکە لە خولەکانی دەرەوە بانگهێشت دەکات.

پێشبینی دەکرێت ئاکام هاشم بەرگریکاری یانەی شوڕتە و عەلی کازم گۆڵپارێزی زاخۆ لەو یاریزانانە بن راهێنەرەکەی عێراق بانگهێشتیان بکات. یوسف ئەمین و ئوسامە رەشید و رێبین سولاقاش لە لیستەکەی کاساس دەبن بۆ دوو یاریی داهاتوویان لە پاڵاوتنی مۆندیال.

لەبەر ئەوەی کاساس بڕیاریداوە لەو دوو یارییەی داهاتوو لە پاڵاوتنەکانی مۆندیال بەرامبەر کوێت و فەڵەستین بانگهێشتی زۆرترین یاریزانی پیشەگەر بکات، بۆیە رۆژی 16ـی ئادار/مارس لە بەسرە دەست بە مەشق و راهێنانەکانیان دەکەن، لەکاتێکدا پێشتر وابڕیاربووشەش رۆژ زووتر دەست بە کەمپەکەیان بکەن.

عێراق لە پاڵاوتنەکانی ئاسیا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2026 رۆژی پێنجشەممە 20ـی ئادار/مارس لە بەسرە میوانداریی کوێت دەکات، دواتر رۆژی 25ـی هەمان مانگ دەبێتە میوانی فەڵەستین، کە عێراق بە کۆکردنەوەی 11 خاڵ لە پلەی دووەمی کۆمەڵەی دووەم دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button