چامپیۆنزلیگگرنگترین

لەوانەیە رۆبن ڤان پێرسی لە چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی ئارسیناڵ بێتەوە

نزیکە ئەرکی راهێنەرایەتی فاینۆرد بگرێتە ئەستۆ

Yariga App

یاریگا –

لەوانەیە رۆبن ڤان پێرسی لە چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی ئارسیناڵ بێتەوە، نزیکە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی فاینۆرد رۆتێردام وەربگرێت.

کەناڵی ESPN رایگەیاندووە، رۆبن ڤان پێرسی راهێنەری هێرنڤینی هۆڵەندی نزیکە ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی فاینۆرد رۆتێردام بگرێتەس ئەستۆ، کە لەو یانەیە دەستی بە کاروانی وەرزشی خۆی کرد، لەوانەیە ڤان پێرسی لە چامپیۆنزلیگ رووبەڕووی ئارسیناڵ یانەی پێشووی خۆی ببێتەوە.

رۆبن ڤان پێرسی کە هاوینی رابردوو ئەرکی راهێنەرایەتی یانەی هێرنڤینی گرتە ئەستۆ، لە 26 یاری لەگەڵ ئەو یانەیە 9 بردنەوە و 6 یەکسانبوون و 11 دۆڕانی بەدەستهێناوە، بە کۆکردنەوەی 27 خاڵ لە پلەی نۆیەم دێت.

ڤان پێرسی (41 ساڵان) کە لە ساڵی 1996 لە لاوانی فاینۆرد رۆتێردام دەستی بە یاریی کردووە، تاوەکو هاوینی 2004 لە ریزی ئەو یانە هۆڵەندییە یاریی دەکرد، 122 یاری بە درێسی ئەو یانەیە کردووە و 46 گۆڵ و 16 ئەسیستی بە درێسی یانەکەی رۆتێردام کردووە.

کەناڵی ESPN ئاشکرایکردووە، لە چەند رۆژی داهاتوودا ڤان پێرسی بەفەرمی دەبێتە راهێنەری فاینۆرد، کە ئەو یانە هۆڵەندییە سەرەڕای سەرکەوتنی بۆ قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ، هەفتەی رابردوو برایان پریسک راهێنەری یانەکەی لە پۆستەکەی دوورخستەوە.

فاینۆرد رۆتێردام لەدوای ئەیاکس، ئایندهۆڤن، ئوترێخت لە پلەی چوارەمی خولی نایابی هۆڵەندا دێت و لە 22 یاری 40 خاڵی کۆکردووەتەوە، لە تیروپشکی قۆناخی 16ـی چامپیۆنزلیگ کە سبەی رادەکێشرێت، فاینۆرد رووبەڕووی ئارسیناڵ یان ئینتەر میلان دەبێتەوە.

ڤان پێرسی لە ساڵانی 2004 تا 2012 درێسی ئارسیناڵی پۆشیوە و 278 یاری و 132 گۆڵ و 55 ئەسیستی بە درێسی گەنەرز کردووە، ئەگەر هەیە لە قۆناخی 16 وەکو راهێنەری فاینۆرد رووبەڕووی ئارسیناڵ بێتەوە.

Robin van Persie returned to Feyenoord once before, moving from Fenerbahce to Rotterdam in 2018

بابەتی زیاتر

Back to top button