ریزبەندی: کام وڵات زۆرترین یانەی لە پاڵەوانێتییە ئەورووپییەکان ماوە؟

جارێکیتر خولەکانی ئینگلیزی و ئیسپانی باڵادەستن لەرووی ئەنجامی یانەکانیان لە پاڵەوانێتییە ئەورووپییەکان..
هەردوو وڵات شەش یانەیان لە سێ پاڵەوانێتییەکە (پاڵەوانەکان، یۆرۆلیگ، کۆنفرانس لیگ) ماوە یاخود گەیشتوونەتە قۆناغی داهاتوو. هەرچەندە هێشتا پاشکۆی یۆرۆلیگ و کۆنفرانس لیگ نەکراوە بەڵام ئەو یانانەی سەرکەوتنیان مسۆگەرکردووە بەپێی وڵات تا ئێستا بەم جۆرەیە
شەش یانە : ئینگلتەرا – ئیسپانیا
پێنج یانە : ئەڵمانیا – هۆڵەندا – بەلجیکا
چوار یانە : ئیتاڵیا
سێ یانە : فەڕەنسا – یۆنان – پۆرتوگال – قوبرس
دوو یانە: تورکیا، نەرویج، دانیمارک، پۆڵەندا، سلۆڤینیا
یەک یانە: چیک، نەمسا، سکۆتلەندا، سویسرا، سوید، سڕبیا، هەنگاریا، رۆمانیا، ئێرلەندا، ئایسلەندا، هێرزۆڤینیا
ئیتاڵیا چانسی ئەوەی هەبوو، یەکەم وڵات بێت حەوت یانەی بگاتە قۆناغی داهاتوو، بەڵام بە ماڵئاوایی میلان، یوڤێنتۆس و ئەتەلەنتا ئەو دەرفەتەی لەدەستدا. هاوکات ئەمە بووە هۆی ئەوەی ئیسپانیا بگەڕێتەوە پلەی دووهەم و ئیتاڵیا دابەزێت بۆ سێهەم لە ریزبەندی باشترین خولەکانی ئەورووپا بەگوێرەی یوێفا.