ئه‌وروپائیسپانیاگرنگترین

ئانچیلۆتی: گرنگ نییە رکابەری داهاتوومان کێیە

Yariga App

یاریگا –

کارلۆ ئانچیلۆتی ئیتاڵی، باسی بردنه‌وه‌كه‌یان به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر سیتی و ئاستی یاریزانه‌كانی ده‌كات.

ئانچیلۆتی دوای یارییه‌كه‌ گوتی،

تیپەکەمان له یاریی چوون له‌ بەرگری ئاستێكی نایابی پێشکەشکرد ، ویستمان ئاستە باشەکە لە یاری گەڕانەوەوە دووبارە بکەینەوە، توانیمان کۆنتڕۆڵی یارییه‌كه‌ و کۆنتڕۆڵی تۆپ بکەین، کاتێک ئەوە لەگەڵ کوالیتی تاکەکەسی تێکەڵ دەکەیت، ئاستێکی تەواو بەدەستدەهێنیت.


لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە درەوشاوەیی مارکۆ ئەسێنسیۆ، راهێنەره‌ ئیتاڵیه‌كه‌ رایگه‌یاند،

گرنگ نییە باسی تاکەکان بکرێت، هەمووان یارییەکی نایابیان كرد، جا مێندی بێت، یاخود رودیگەر یان ڤاڵڤێردی، تەنانەت یاریزانانی هێڵی ناوەڕاست و هێرشبەرەکانیش، زۆر باش ده‌ركه‌وتن ئاستی بەکۆمەڵ ئەوەیە کە یاریزانەکان جیاوازتر دەکات.

كارلۆ گوتیشی،

کاتێکی زۆری پێچوو تا گەیشتینە ئەم ئاستە، بەڵام ئێستا لەسەر رێگایه‌كی راستین، یاریزانەکان فێربوون چۆن مامەڵە لەگەڵ یارییە گەورەکاندا بکەن، ئەم پاڵاوتنەش متمانەمان بەرز دەکاتەوە.


سەبارەت بە درەوشاوەیی کیلیان ئێمباپێ و هاتریکەکەی، ئانچیلۆتی ده‌ڵێت،

هەمووان چاوەڕێی ئەم درەوشاوەییەیان لێدەکرد، ئەویش سەرکەوتوو بوو لە بەدەستهێنانی و ئه‌و كوڕه‌ ئێستا یارییه‌كی ناوازه‌ ده‌كات.

سەبارەت بە ئەگەری رووبەڕووبوونەوەی ئاتلێتیکۆ مەدرید لە قۆناخی شازده‌، راهێنەرەکە رایگه‌یاند،

گرنگ نییە کێ دێت و به‌رامبه‌ر كێ یاریی ده‌كه‌ین، 10 یاریمان كردووه‌ تاكو گه‌یشتونه‌ته‌ ئه‌م قۆناخه‌ هیوادارین لە قۆناخەکانی داهاتوودا شتەکان بە باشی بەڕێوەبچن.


دوای سه‌ركه‌وتنی ریال مه‌درید به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر سیتی و گه‌یشتنی به‌ قۆناخی شازده‌، له‌م قۆناخه‌ شاهانه‌ به‌رامبه‌ر ئاتلێتیكۆ مه‌درید یاخود بایرلیڤه‌ركوزن یاریی ده‌كات.

بابەتی زیاتر

Back to top button