ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

گواردیۆلا هۆكاری شكسته‌كه‌یان ئاشكرا ده‌كات و باسی ئێمپاپێ ده‌كات

Yariga App

یاریگا –

پێپ گواردیۆلای راهێنه‌ری مانچێسته‌ر سیتی دوای شكسته‌كه‌یان به‌رامبه‌ر ریال مه‌درید رایگه‌یاند، ئێمه‌ نه‌مانتوانی ئێمباپێ بوه‌ستێنین و یارییه‌كه‌ی خراپمان كرد.

گواردیۆلا دوای یارییەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا گوتی،

ئێمە لە رابردوودا بە شێوەیەکی ناوازە ده‌رده‌كه‌وتین، بەڵام ئیتر بەو شێوەیە نین، کاتمان دەبێت بۆ ئەوەی بیر لە دووبارە بنیاتنانەوە تیپه‌كه‌ بکەینەوە، ئێستا ئاسانە بگەینە ئه‌و ئه‌نجامه‌ی خراپیه‌كان بدۆزینه‌وه‌.


هه‌روه‌ها راهێنه‌ره‌ ئیسپانیه‌كه‌ گوتیشی،

قبووڵکردنی شکستەکە لە یاریگای خۆمان قورس بوو، ئەم شکستەش قبوڵکردنی قورسترە، بەڵام ئێمه‌ ئه‌وه‌ ده‌زانین ریال مەدرید تیپێکی زۆر باشە، ئێستا دۆخەکە وەک خۆی قبوڵ دەکەین، بەڵام هێشتا 14 یاریمان تا کۆتایی وەرز هەیە و وەک پێویست مامەڵەیان لەگەڵ دەکەین، بیر لە پریمەرلیگ و جامی یەکێتی ئینگلتەرا دەکەینەوە، هەوڵدەدەین وەرزی داهاتوو بەشداری چامپیۆنزلیگ بكه‌ین.

راهێنەرە ئیسپانییەکە باسی له‌وه‌شكرد،

كاتێك لە پلەی 22ـی چامپیۆنزلیگی، واته‌ تۆ باش نەبوویت، ئێمە ئەمساڵ خراپترین بووین، لە ئاستی پێویستدا نەبووین، لەکاتێکدا یانەی ریال مەدرید ئێستا بە تەواوی ئاماده‌یه‌ و باشترینه‌.


گواردیۆلا گوتیشی،

ئێمە یارییەکەمان زۆر خراپمان دەستپێکرد، گۆڵێکی زوومان لێکرا، دواتر گۆڵی دووەم كرا، کاتێک لە دوو یاریدا بەرامبەر تیپێکی وەک ریال مەدرید یاری دەکەیت، لە یاریگای خۆی و لە دەرەوەی یاریگ ده‌یباته‌وه‌ كه‌واته‌ به‌رامبه‌ر تیپێكی زۆر به‌هێز یاریت كردووه‌.

لەکۆتاییدا گوتی،

نەمانتوانی ئێمباپێ بوەستێنین و باشترین تیپ سەرکەوتنی بەدەستهێنا، ریاڵ شایستەی سەرکەوتن بوو، لە وەرزەکانی پێشوودا ئاستێکی زۆر باشمان پێشکەش کرد، بەڵام ئەمساڵ بە باشی دەستمان پێنەکرد، دەبێت فێربین.

بابەتی زیاتر

Back to top button