
یاریگا –
بارسێلۆنا رووبەڕووی مەترسییەکی گەورە دەبێتەوە و جارێکی دیکە دەچێتە دەرەوەی یاسای 1:1.
رۆژنامەنووسی RAC1 مارتا رامۆن بڵاویکردووەتەوە، ئەگەرێکی گەورە هەیە جارێکی دیکە بارسێلۆنا لە یاسای 1:1 بچێتە دەرەوە و نەتوانێت بەگوێرەی یاساکە کار بکات.
بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆژنامەنووسە ئیسپانییەکە، هیچ گرێنتییک نییە بارسێلۆنا بتوانێت لە هاوینی داهاتوو بە یاسای 1:1 کار بکات چونکە فرۆشتنی کورسییە “VIP” تایبەتەکانی کامپ نوش بەتەواوی یارمەتیدەری دۆخەکەنین و مووچەی تیپەکەش زیادی کردووە.
‼️Explicat a @EsportsRAC1
🎙️Marta Ramon👉🏻El Barça no té garantit operar amb la regla 1:1 del Fair Play al mercat d’estiu
👉🏻Els dubtes que genera l’operació dels seients VIP amb New Era no ajuden
👉🏻El límit salarial actual ha pujat poc perquè pesen les pèrdues de Barça Vision pic.twitter.com/vG7e8qXKxB
— El Barça juga a RAC1 (@FCBRAC1) February 19, 2025
یاسای 1:1 چییە؟
بەگوێرەی یاسای 1:1 یانەکان لەبەرامبەر بەدەستهێنانی هەر یۆرۆیەک دەتوانن یۆرۆیەکی دیکە خەرج بکەن.
بەڵام بارسێلۆنا لە مێرکاتۆی هاوینەی رابردوو بە یاسای 4:1 کاری دەکرد، کە لەبەرامبەر بەدەستهێنانی 4 یۆرۆ ئینجا بۆی هەبوو یۆرۆیەک خەرج بکات.
دواتر بارسێلۆنا لە رێگەی رێککەوتنێکی نوێ لەگەڵ کۆمپانای نایکی و فرۆشتنی کورسییە تایبەتەکانی کامپ نو جارێکی دیکە دۆخی دارایی ئاسایی کردەوە و خوان لاپۆرتا ئاشکرایکرد لەمەودوا دەتوانن بە یاسای 1:1 کار بکەن.
لە ماوەی رابردوو یاسای 4:1 کێشەی گەورەی بۆ بارسێلۆنا دروستکردووە، چوونکە بۆ گواستنەوەی یاریزانێک پێویستی بە بەدەستهێنانی داهاتێکی زۆرە و دەبێت چوار هێندەی یانەیەکی دیکە داهات کۆبکاتەوە. ئەگەر جارێکی دیکە بۆ هەمان یاسا بگەڕێنەوە مەترسییەکی گەورە بەرۆکی یانەکە دەگرێت.