ئه‌وروپائینگلتەراگرنگترین

ریکۆردێکی کارەساتبار بۆ پێپ گواردیۆلا

Yariga App

یاریگا –

شه‌وی رابردوو مانچێستەر سیتی لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ لەلایەن یانەی ڕیال مەدریدەوە لە چامپیۆنزلیگ کرایە دەرەوە، بۆ یەکەمجار لەژێر سه‌په‌رشتی پیپ گواردیۆلادا نەیتوانی بگاتە قۆناخی 16ـی پاڵه‌وانه‌تیه‌كه‌.

بەپێی ئامارەکانی ئۆپتا، بۆ یەکەمجار لە كاروانی راهێنەرایەتیدا له‌ 16 بەشداری لە خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا، گواردیۆلا یه‌كه‌مجاره‌ نه‌گاته‌ قۆناخی 16 ـی پاڵه‌وانه‌تیه‌كه‌ و ده‌ربكرێت، سەبارەت بە مانچێستەر سیتیش، ئەوە یەکەمجارە یانه‌كه‌ له‌ دوای وەرزی 2012-2013. لە قۆناخی کۆمەڵەکان دووربخرێته‌وه‌.


ئەم دۆڕانی 13هەمینی مانچستەر سیتییە لەم وەرزەدا لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان، کە زۆترین ژمارەیە بۆ تیپەکەی گواردیۆلا لە وەرزێکدا لە ماوەی ڕاهێنەرایەتی كردنی گواردیۆلا لە وەرزی 2019 -2020  سیتی له‌گه‌ڵ گواردیۆلا 12  یاری دۆڕاندووە.


ریال مه‌درید له‌ پارشكۆی قۆناخی شازده‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كان له‌ هه‌ردوو یاریی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر مانچێسته‌ر سیتی تۆماركرد به‌كۆی هه‌ردوو یاریی (6-3) خۆی گه‌یانده‌ قۆناخی شازده‌.

بابەتی زیاتر

Back to top button