
یاریگا –
ڤینیسیۆس جونیۆر وەڵامی مانچێستەر سیتی و هاندەرانی دەداتەوە.
شەوی رابردوو لە یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پلەی ئۆفی چامپیۆنزلیگ، ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ میوانداری مانچێستەر سیتی کرد و 3-1 یارییەکەی بردەوە، مان سیتی ماڵئاوایی کرد و مەدریدییەکانیش بۆ قۆناخی 16 سەرکەوتن.
دوای یارییەکە ڤینیسیۆس جونیۆر، ئەستێرەی ریال مەدرید لە پلاتفۆڕمی ئێکس پۆستێکی کردووە و نوسیوییەتی “باشە، باشە، باشە” لەگەڵیدا ئیمۆجییەکی گریانی داناوە.
Okay okay okay!!!!!!! 😭
— Vini Jr. (@vinijr) February 19, 2025
ئەو کاردانەوەی ئەستێرە بەڕازیلییەکەش وەڵامێکی بۆ مانچێستەر و هاندرانی، کە لە یاریی چوون لە یاریگای ئیتیحاد بانەرێکیان بەرزکردبووەوە وێنەیەکی رۆدرییان بە باڵۆن دۆرەوە دانابوو، لەسەریان نوسیبوو “واز لە گریانی بەکوڵ بهێنە”.
ڤینی لە یاریی یەکەم ئاستێکی خەیاڵی پێشکەشکرد و بە باشترین یاریزانی یارییەکە دیاریکرا. لە یاریی دووەمیش بە هەمان شێوە هاوکارییەکی گەورەی ریال مەدریدی بۆ گەیشتن بە قۆناخی داهاتوو کرد.