عێراقکوردستان

نەورۆز بەبێ پێنج یاریزانی سەرەکی رووبەرووی دیالا دەبێتەوە

گۆڵکار و کاپتنی تیپەکە دادەبڕێن

Yariga App

یاریگا –

نەورۆز لە دەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر دیالا یاریی دەکات و بۆ ئەم یارییەش لە توانای پێنج یاریزانی بێبەش دەبێت.

لە بەغدا یانەی نەورۆز دوایین یەکەی مەشقی خۆی کرد بۆ یارییەکەی بەرامبەر دیالا، پێنج شەممە ( 20ـی شوباتی 2025 ) لە گەڕی 21ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق، کاتژمێر 2:30ـی دوای نیوەڕۆ لە یاریگای مەدینە نەورۆز رووبەرووی دیالا دەبێتەوە.

بۆ ئەم یارییە نەورۆز لە توانای پێنج یاریزانی سەرەکی بێبەش دەبێت، عیماد عیسای گۆڵپارێز و کلاودیۆ ماڕادۆنای هێرشبەر بەهۆی پێکان و راستگۆ فەریق بە هۆی وەرگرتنی کارتی سوور لە یاریی رابردوو و محەمەد دلاوەری کاپتنی تیپەکە و ئاسۆ رۆستەمیش بەهۆی کەڵەکە بوونی کارتەکانیان ناتوانن یاریی بکەن.

دووەم یارییە لە مێژووی نێوان هەر دوو یانە دەکرێت دوای ئەوەی قۆناخی یەکەم نەورۆز 2 _ 1 براوە بوو، سوورپۆشەکانی سلێمانی بە 27 خاڵ لە ریزبەندی 12ـەم دێن و دیالاش بە 10 خاڵ لە ریزبەندی 20ـەم و کۆتایی خولی ئەستێرەکانی عێراق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button