ئینگلتەراگرنگترین

ساڵێکی ئێجگار قورس بۆ مانچێستەر یونایتد؛ قەرەبووە داراییەکانی ئەستۆی یانەکە راگەیەندران

Yariga App

یاریگا –

ئەم ساڵ رەنگە یەکێک بێت لە قورسترین ماوەکان لە مێژووی یانەی مانچێستەر یونایتدا، نەک هەر لە رووی ئەنجامە خراپەکانیانەوە لە خولی ئینگلیزی، بەڵکو لەلایەنی داراییشەوە.

مان یونایتد لە ئۆکتۆبەری ساڵی رابردوو ئێریک تێن هاخی لە پۆستەکەی دوورخستەوە ئەگەرچی ماوەیەکی کەم پێش ئەوە گرێبەستەکەشی نوێکردبووەوە.

دوو مانگ دواتر، دان ئاشۆورسی بەڕێوەبەری وەرزشی مانچێستەر یونایتدیش بڕیاری رۆیشتنی لە یانەکە دا کە تەنها پێنج مانگ بوو لە نیوکاسڵەوە روویکردبووە مان یو.

بەگوێرەی هەواڵێکی فەرمی لە سەرچاوە ئینگلیزیەکانەوە پشتبەست بە زانیارییەکانی یانەکە، مان یونایتد بە بڕی 14.5 ملیۆن پاوەند قەرەبووی هەریەکە لە تێن هاخ و ئاشۆورسی کردووەتەوە.

ئەوە زیانێکی گەورەیە بەر دارایی یانەکە دەکەوێ، لەکاتێکدا سێر جیم راتکڵیفی هاوخاوەن تا دێت سیاسەتی کەمکردنەوەی سەرچاوەکانی خەرجی کەمتردەکاتەوە بەجۆرێک گەشتووەتە کەمکردنەوەی ژمارەی پیشە جیاوازەکان، ژەم و جۆر و بڕی خواردنیان و زۆر رێککاری توندتر.

سکای نیوز زانیویەتی تێن هاخ 10.4 ملیۆن پاوەند و، ئاشۆورسیش بڕی 4.1 ملیۆن پاوەندی وەک قەرەبووی بڕیارەکانی مان یونایتد بۆ دووخستنەوە وەرگرتووە.

هێشتا یانەکە زیانی گەورەی دیکە چاوەڕێی دەکات. ئەویش بەهۆی ئەنجامە خراپەکانیان لە پرێمەرلیگە کە ئێستا لە ریزبەندیی 15 دێن. مەترسیەکەش پەیوەستە بە مەرجێکی کۆمپانیای ئەدیداسی سپۆنسەریان کە ئەگەر بێتو نەتوانن سەربکەون بۆ چامپیۆنزلیگ ئەوا بڕی 10 پاوەند لە گرێبەستی نێوانیان دادەشکێنرێت.

ئەو زیانە داراییە چاوەڕوانکراوانە چییە بەر مانچێستەر یونایتد دەکەوێ؟

بابەتی زیاتر

Back to top button