ئه‌ڵمانیاکوردستانگرنگترین

مەڕوان میرزا؛ ئەو کوڕە کوردەی لە یەکەم یاریی بە درێسی ئەڵمانیا گۆڵی کرد (ڤیدیۆ)

Yariga App

یاریگا –

مەڕوان میرزا یاریزانی لاوی کورد کە لە یانەی بۆڕووسیا دۆرتموندی ئەڵمانی یاریی دەکات، یەکەم گۆڵی بە درێسی هەڵبژاردەی ئەڵمانیا کرد.

مەڕوان میرزا یاریزانی لاوی کورد بۆیەکەمجار بانگهێشتی هەڵبژاردەی ژێر 16 ساڵانی ئەڵمانیا کرا و لە یاریی بەرامبەر پۆرتوگاڵ یەکەم گۆڵی خۆی بە درێسی مانشافت کرد، کە ئەم مانگە بۆیەکەمجار بانگهێشتی هەڵبژاردەکە کرا و بەرامبەر ژاپۆن و هۆڵەندا و پۆرتوگاڵ یاریی کرد.

مەڕوان میرزا کە 1ـی یۆلیۆ/تەممووزی 2009 لە ئەڵمانیا لە ماڵباتێکی کوردی باشووری کوردستان لەدایکبووە، ئەو یاریزانە 15 ساڵانە لە بۆڕووسیا دۆرتموند دەستی بە یاریی کردووە و ئێستا لەو یانەیە بەردەوامە.

مەڕوان میرزا لە هێلی ناوەڕاست یاریی دەکات و لەم وەرزە لە خولی ژێر 17 ساڵانی ئەڵمانیا بەشداریی 6 یاریی کردووە و 2 گۆڵیشی تۆمار کردووە، وەرزی رابردووش لەگەڵ زەردەواڵەکان جامی ئەڵمانیای ژێر 15 ساڵانی بەدەستهێنا، کە کوڕە کوردەکە کاپتنی یانەکەی بوو.

 

Image

بابەتی زیاتر

Back to top button