چامپیۆنزلیگ

پیتەر شمایکڵ: بایەرن بە بەخت لە ئێمەیان بردەوە

Yariga App

پیتەر شمایکڵ گۆڵپارێزی سەڵتیک پێی وایە تەنها بەخت هۆکاری شکستەکەیانە.

شەوی رابردوو بایەرن بە گۆڵێکی کۆتا خولەک لە سەڵتیکی بردەوە و گەیشتە قۆناغی 16ی چامپیۆنزلیگ. شمایکڵی گۆڵپارێز کە ئاستێکی پاڵەوانانەی نیشاندا  لەو یارییەدا  لەلایەن باوکییەوە چاوپێکەوتنی لەگەڵ کرا بۆ سی بی ئێس وتی

شتێکی وەهام نیە بۆ وتن،  جگە لەوەی ئێمە هەموو شتێکمان وەک خۆی ئەنجامدا بەڵام لە کۆتاییدا بەخت دژی ئێمە بوو کاتێک لەکۆتا چرکە گۆڵیان کرد. شانازی دەکەین بەوەی تەواوی یاریزانەکان  پێشکەشیان کرد. یارییەکی بێ رەحمە!

سەڵتیک بە سەربەزی ماڵئاوایی لە خولی پاڵەوانەکان کرد. لە خولی ناوخۆییش بێ رکابەر لە پلەی یەکەمدایە و بە ئەگەرێکی زۆرەوە ناسناوی خولی سکۆتلەندی یەکلاکردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button