
یاریگا –
خۆسێ لویس مۆنوێرا مۆنتێرۆ، ناوبژیوانی ئیسپانی یاریی ئۆساسۆنا بەرامبەر ریال مەردید دەڵێت، یەک یۆرۆی لە هیچ یانەیەک وەرنەگرتووە و لە ئەرکەکەشی نەوەستێندراوە.
مشتومڕەکانی بڕیاری ناوبژیوانی یارییەکەی ئۆساسۆنا و ریال مەدرید و بڕیارە هەڵەکانی ناوبژیوان بەردەوامە، شەوی رابردوو میدیاکانی ئیسپانیا رایانگەیاند کە ئەو یەکێکە لە بەڕێوەبەرانی کۆمپانیایەک کە پەیوەندی بە چەند یانەیەکی گەورەی ئەوروپاوە هەیە، لەنێویاندا ئەتلەتیکۆ مەدرید، ئەمەش گومانی زیاتری دروستکردووە و بووەتە هۆی سڕکردنی کاتیی.
شەوی رابردوو مۆنتێرۆ لە بەرنامەی ئێل پارتیدازۆ لە رادیۆی کۆپا میوان بوو و روونیکردەوە کە چۆن کۆمپانیاکەی دامەزراندووە و ئەرکی کۆمپانیاکەی راوێژکاری و بەڕێوەبردنی وەرزشی یانەکانە.
سەبارەت بە دەنگۆی ئەوەی گوایە بەرتیلی لە یانەیەک وەرگرتبێت گوتی:
هیچ یانەیەک لە ژیانمدا یەک سەنتی پێ نەداوم، هەرگیز شتی وانەبووە. سبەی پسوولەی ئەو کۆنفرانسانەی ئەنجامم داوە بۆ فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا دەنێرم، هیچ پەیوەندییەکیان بە هیچ دامەزراوەیەکەوە نییە.
روونکردنەوەی لەسەر ئەرکی کۆمپانیاکەی دا و گوتی:
ساڵانێکە کۆنفرانس دەکەم. هەوڵ دەدەم بەهاکانی ناوبژیوانی بگەیەنم بە گەنجان. بەگوێڕەی ئەوەی ماوەیەکی زۆرە ئەم کارەم کردووە، بیرمکردەوە کۆمپانیایەک دابمەزرێنم. ئێستا ساڵێکە ئەم کارە دەکەم، من و وەرزشوانانی دیکەش وتار پێشکەش بە کۆمپانیا جۆراوجۆرەکان دەکەین. بەڵام ئێمە خزمەتگوزارییەکی زیادەش پێشکەش دەکەین کە بووەتە هۆی ئەم هەموو تێنەگەیشتنە لە لینکدن، ئێمە خزمەتگوزارییەکی بێبەرامبەر پێشکەش بە ئامادەبووانی کۆنفڕانس دەکەین- بەبێ هیچ پەیوەندییەکی دارایی و کەسی، کە تێیدا بنکەیەکی زانیاری لە هەلی کار دروست دەکەین کە لە وەرزشە جیاوازەکانی وەک باسکە، تێنس، تۆپی پێ و هتد، بۆ ئەوەی ئەو گەنجانەی کە خولی پەروەردەی وەرزشیان تەواو کردووە سەرچاوەیەکیان هەبێت بۆ بینینی ئەم دەرفەتانە.
José Luis Munuera Montero, l’arbitre qui a expulsé Jude Bellingham, prend la parole 🟥 :
« Je ne suis pas sorti de chez moi de la journée, des gens ont essayé de s’en prendre à mes 9 frères et sœurs ainsi qu'à mon père de 80 ans. Cette situation devient incontrôlable. »
🎙️… pic.twitter.com/oPi6GBXAev
— Instant Foot ⚽️ (@lnstantFoot) February 19, 2025
سەبارەت بەو فشارانەی خراوەتە سەری رونیکردەوە:
چەند مانگێکە فشار لەسەر ناوبژیوانانە. ئەمڕۆ نۆرەی من بوو، بەڵام تا کەی دەبێت ئەم لیژنەیە بەرگەی ئەو هێرشانە بگرێت؟ خوشکەزاکانم ناشیرین دەکەن، هێرش دەکەنە سەر براکانم و باوکە 80 ساڵانەکەم، چۆن دەتوانین ئەم هێرشە قێزەونانە لە رۆژنامەکاندا بڵاو بکەینەوە؟ ئایا ئێمە شێتین؟ ئایا ئێمە توندوتیژی کۆنتڕۆڵ دەکەین یان بەرەوپێشی دەبەین؟ ئەم دۆخە لە ژێر کۆنتڕۆڵ دەرچووە.
سەبارەت بە سر کردنی لە بەرێوبردنی یارییەکان گوتی:
لەم هەفتەیەدا لە خشتەکەمدا هیچ یارییەکم نییە. 20 ناوبژیوان ئامادەن و هەفتانە 10 یاری ئەنجام دەدرێت. هەفتەی رابردوو ناوبژیوانیم کرد. بۆیە ئەم هەفتەیە کاتی پشووی منە. من خۆم بووم داوام کرد دەست لە کار بکێشمەوە تاوەکوو ئەم کەیسە یەکلایی دەبێتەوە و تێدەگەم بۆچی یارییەکیان پێ نەدام.