
یاریگا –
ئاکسێل هێلمان، بەڕێوەبەری یانەی فرانکفۆرت ئاشکرای کرد کە هەموو یاریزانان و ئەندامانی یانەکە لە کاتی ماڵئاوایی عومەر مەرمووش بۆی دڵتەنگ بوون وگریاون.
هێلمان، بەڕێوەبەری یانەی فرانکفۆرت دوای مانگێک لە رۆییشتنی مەرمووش، لە لێدوانێکیدا بۆ بیڵد گوتی:
نموونەی ئەم جۆرە رۆشتنی یاریزانان لە ناوەڕاستی وەرزدا زۆرن، بەڵام دەبێت فێربین چۆن ماڵئاوایییان لێ بکەین. ئەگەر راستگۆ بم، ئەو رۆژەی مەرمووش ماڵئاوایی لە فرانکفۆرت کرد، هەموو ئەندامانی تیمەکە فرمێسک لە چاویاندا بوو و دەگریان. بەراستی ئەو یاریزانێکی زۆر تایبەت بوو.
هێلمان لە درێژەی قسەکانیدا گوتی:
بێگومان ئێستا زۆر یاریزان هەن پاڵنەریان هەیە بۆ بۆ هاتن بۆ تیپەکەمان چونکە دەزانن دەتوانن پێشبکەون و دواجار بگەنە تیپە گەورەکانی ئەوروپا. بۆیە درەوشاوەیی مەرمووش سوودی بۆ یانەکەمان هەبوو لەم رووەوە.
شایەنی باسە مەرمووش لە گواستنەوەی زستانەدا گرێبەستێکی 75 ملیۆن پاوەندی لەگەڵ مان سیتی واژۆکرد، هەفتەی رابردووش توانی بۆ یەکەمجار هاتریک بە درێسی سیتیزنەوە بکات.