تەواو؛ ئەیسی میلان گرێبەستی یاریزانێکی کاریگەر نوێدەکاتەوە

یاریگا –
ئەیسی میلان گرێبەستی تیجانی رێندێرس بۆ ماوەیەکی درێژخایەن نوێدەکاتەوە.
رۆژنامەنووسی تۆڕی رێلێڤۆ، ماتیۆ مۆریتۆ بڵاویکردووەتەوە، ئەیسی میلان لەگەڵ تیجانی رێندێرس گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و گرێبەستی ناوەڕاستکارە هۆڵيندییەکە نوێدەکاتەوە.
گرێبەستەکەی رێندێرس لەگەڵ میلان لە هاوینی 2028 بەسەردەچێت، چەند یانەیەکی دیاری ئەوروپا چاویان لەسەرییەت، میلانیش ئامادە نییە دەستبەرداری ببێت و بڕیاریداوە گرێبەستەکەی تاوەکو 2030 بە مووچەیەکی زیاتر نوێبکاتەوە.
Tijjani Reijnders firmerà con il Milan fino al 2030. Tutto concordato tra le parti. https://t.co/NABviN8iDD
— Matteo Moretto (@MatteMoretto) February 16, 2025
یاریزانە 26 ساڵانییەکە لە هاوینی 2023 بەبڕی 20.50 ملیۆن یۆرۆ لە ئالکماری هۆڵەندییەوە پەیوەندی بە میلان کرد، بەگوێرەی ماڵپەڕی ترانسفێرمارکێت بەهای ئێستای یاریزانەکە 50 ملیۆن یۆرۆیە.
تیجانی یەکێکە لە کاریگەرترین یاریزانەکانی میلان، بەدرێسی یانەکە بەشداری 87 یاریی کردووە، 15 گۆڵی کردووە و 7 گۆڵی دروستکردووە.
هاوکات ئەیسی میلان لەگەڵ مایک ماینانیش گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی و گرێبەستی گۆڵپارێزە فەڕەنسییەکە تاوەکو 2028 نوێدەکاتەوە.