
یاریگا –
ئەمڕۆ لە یارییەكی پێشخراویی هەفتەی 29ی پرێمەرلیگ ئاستۆن ڤیلا لە یاریگای خۆیدا میوانداری لیڤەرپوول دەكات.
وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 22:30 بە كاتی كوردستان ئاستۆن ڤیلا لە یاریگای ڤیلا پاركی تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یاریی پێشخراوەیی هەفتەی 29ی پرێمەرلیگ.
پڕۆفایلی یاری

ئاستۆن ڤیلاكەی ئۆنای ئێمیری چوار یارییە لەسەر یەک ناتوانێت لە پرێمەرلیگ بردنەوە بەدەستبهێنێت.
یاریی رابردوو لە یاریگایی خۆیدا میوانداری ئیپسویچ تاونی خاوەن ریزبەندی 18 كرد و نەیتوانی یارییەكەی لێ بباتەوە و بەگۆڵێک بۆ هەردوولا یەكسان بوون.
لەم وەرزەی پرێمەرلیگدا لە كۆی 25 یاریی لە 10 یاریی براوە بووە، هەشت یاریی دۆڕاوە و حەوت یارییش یەكسان بووە.
بە كۆكردنەوەی 38 خاڵ لە ریزبەندی نۆیەمی پرێمەرلیگ دێت.
لیڤەرپوولە تۆقێنەرەكەی ئارنە سڵۆت لەم وەرزەدا بە بەهێزی دەستیانپێكردووە و پاڵێوراوێكی سەرەكی بردنەوەی نازناوەكانە.
لیڤەرپوول لەم وەرزەدا لە 25 هەفتەی پرێمەرلیگ توانیویانە 18 یاریی ببەنەوە و 6 یاریی یەكسان بن و یارییەكیش بدۆڕێن.
بە كۆكردنەوەی 60 خاڵ پێشەنگی ریزبەندی پرێمەرلیگیان گرتووە.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
ئاستۆن ڤیلا بە بێ ژمارەیەكی زۆر لە یاریزانەكانی رووبەرووی لیڤەرپوول دەبێتەوە.
بۆ ئەو یارییە هەریەک لە یاریزانان كۆنسا، پاو تۆرێس، ئامادۆ ئۆنانا، باركلی، كاش ، كامارا و بایلی بێبەش دەبێت.
لەبەرامبەردا لیڤەرپوول بە بێ كۆدی خاكپۆ و جۆ گۆمێز رووبەرووی ڤیلا دەبێتەوە.
پێکهاتەی پێشبینیکراوی ئاستۆن ڤیلا
مارتینێز
گارسیا، دیساسێ، مینگس، دین
تێڵیمانس، مەكگین
ئاسێنسیۆ، رۆجەرز، راشفۆڕد
واتكینس
پێکهاتەی پێشبینیکراوی لیڤەرپوول
ئالیسن
ئارنۆڵد، كۆناتێ، ڤان دایك، سیمیكاس
گراڤنبێرخ، ماك ئالیستەر
سەڵاح، جۆنس، دیاز
نونێز