چامپیۆنزلیگگرنگترین

پریڤیوی یاریی ریال مەدرید V مانچێستەر سیتی؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

ئەمڕۆ لە یاریی لووتكە و لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی پاشكۆی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا ریال مەدرید لە یاریگای خۆیدا میوانداری مانچێستەر سیتی دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ چوارشەممە كاتژمێر 23:00 بەكاتی كوردستان ریال مەدرید لە یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆی تایبەت بە خۆی میوانداری مانچێستەر سیتی بكات، لە میانی یاریی گەڕانەوەی قۆناخی پلەی ئۆفی چامپیۆنزلیگ.

پڕۆفایلی یاری

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

ریال مەدرید لەم وەرزەی پاڵەوانیەتیە دڵخوازەكەیدا نەیتوانی راستەوخۆ لە هەشت تیمەكەی سەرەتا بێت و بلیتی قۆناخی شازدە بەدەستبهێنێت، هەربۆیە دەبێت بۆ گەیشتن بەو قۆناخە یاریی پاشكۆ بكات.

مانچێستەر سیتیش لەم وەرزەدا و بە تایبەت لە دوای پێكانی رۆدری بە بارودۆخێكی سەختدا تێدەپەڕێت و بە جۆرێک نەیتوانی راستەوخۆ خۆی بگەیەنێتە قۆناخی شازدەی چامپیۆنزلیگ و لە پرێمەرلیگیش لە ریزبەندی چوارەم دێت.

یاریی رابردوو لە یاریگای ئیتیحاد ریال مەدرید وەک پیشەی هەمیشەیی ریمۆنتادای بەرامبەر مانچێستەر سیتی كرد و یارییەكەی بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لێبردەوە.

هەردوو یانە پێشتر 13 جار رووبەڕووی یەک بوونەتەوە، ریال مەدرید لە پێنج یاریی براوە بووە مانچێستەر سیتیش چوار یاریی و لە هەمان ژمارەی یارییش یەكسان بوون.

مانچێستەر سیتی 26 گۆڵی كردووە و ریال مەدریدیش 25 گۆڵ.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ریال مەدرید بۆ ئەو یارییە لە تواناكانی هەریەک لە ئیدیر میلیتاو و دانی كارڤاخال بێ بەش دەبێت.

سیتی لە مێركاتۆی زستانەدا هەریەك لە یاریزانان عەبدولقادر خوسانۆڤ، ڤیتۆر رێس، عومەر مەرمووش و نیكۆلاس گۆنزالێزی گواستەوە ریزەكانی و بۆ قۆناخی دووەمی چامپیۆنزلیگ تەنیا ناوی ڤیتۆر رێسی تۆمار نەكرد.

سیتی بە بێ ڤیتۆر رێیس، مانویێل ئاكانجی، رۆدری، ئۆسكار بۆب و جاک گرێلیش رووبەرووی ریال مەدرید دەبێتەوە.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی ریال مەدرید

كۆرتوا

ڤاڵڤێردی، چوامینی، رودیگەر، مێندی

سێبایۆس، كاماڤینگا، بێڵینگهام

ڤینیسیۆس، رۆدریگۆ، ئێمباپێ

پێکهاتەی پێشبینیکراوی مانچێستەر سیتی

ئێدەرسن

ڤاردیۆڵ، دیاس، ستۆنز، ریكۆ لێویس

نیكۆ گۆنزالێس، بێرناردۆ سێلڤا، ساڤیۆ، دی برۆین، عومەر مەرمووش

هالاند

بابەتی زیاتر

Back to top button