چامپیۆنزلیگگرنگترین

زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ لە بڕیارەکانی ناوبژیوانی یارییەکەی میلان تووڕەیە

Yariga App

یاریگا –

زڵاتان ئیبراهیمۆڤیچ لە بڕیارە ناوبژیوانییەکانی سایمۆن مارچینیاک تووڕەیە و بەوەی وەسف دەکات بەرامبەر یانەکەی توند بووە.

ئەمشەو میلان لەنێو یاریگای سان سیرۆ لەسەر دەستی میوانە هۆڵەندییەکەی کرایەدەرەوە بە ئەنجامی 2-1ی هەردوو یاریی چوون و گەڕانەوە.

دوای یارییەکە راوێژکارە باڵاکەی میلان بە نیگەرانیەوە قسەی کرد، بەتایبەت لەسەر حاڵەتی کارتە سوورەکەی تیۆ هێرناندێز لە خولەکی 51، بۆ کەناڵی سکای وتی

فاینۆرد لە ئێمە باشتر نەبوو. ئەوە خودی ئێمەبوو کە خۆمانمان لەناوبرد. ئێمە نائومێدین. ناوبژیوان زۆر توندبوو لەگەڵ تیۆ هێرناندێز بەوەی پێش هیچ ئاگەدارکردنەوەیەک کارتی سووری پێدا. خۆ تیۆ ئاکتەر نییە، ئەو باشترینی خۆی پێشکەش دەکات.

بەو یەکسانبوونەوەی ئەمشەو، میلانی خاوەن 7 نازناوی پاڵەوانێتیەکە هەر لە قۆناخی پاشکۆ ماڵئاوایی کرد. فاینۆردیش خۆی گەیاندە قۆناخی 16 و رووبەڕووی ئینتەر میلان یاخود ئارسیناڵ دەبێتەوە.

کرانەدەرەوەی هێرناندێز بەهۆی نواندن لە خۆبەردانەوە لە ناوچەی سزابوو کە بەهۆیەوە کارتی زەردی دووەمی لەلایەن مارچینیاکەوە بەڕوودا بەرزکرایەوە. بەڵام لەلایەن بەشێک لە ناوەندە مێدیاییەکانەوە بە بڕیارێکی توند و ناپێویست دانرا. لەوانە DAZN کە وەک ناپێویستترین کرانەدەرەوەی وەرزەکە وەسفی کردووە.


 

بابەتی زیاتر

Back to top button