
یاریگا –
لێکەوتەکانی رووداوە ناوبژیوانییەکەی ئۆساسونا و ریال مەدرید بەردەوامییان هەیە و لە نوێترین پێشهاتدا مونوێرا مۆنتێرۆ لە ئەرکەکانی هەڵپەسێردرا.
ناوبراو ناوبژیوانی یارییەکەی شەممەی رابردووبوو کە 1-1 کۆتاییهات و رووداوی کارتە سوورەکەی جوود بێڵینگهام پڕ مشتوومڕترینی رووداوەکان بوو کە مەدریدیەکان ناچاربوون پەنا ببەنە بەر سکاڵا.
بابەتی پەیوەندار:
کۆتا پەرەسەندن یوێفا هاتووەتە سەرهێڵ و مۆنتێرۆی لە هەر ئەرکێکی ناوبژیوانیی دوورخستووەتەوە تا یەکلابوونەوەی کەیسەکەی.
لە درێژەی زانیارییەکاندا هاتووە کە ئەو ناوبژیوانە خاوەندارێتی لە کۆمپانیاک دەکات بە ناوی Talentusی تایبەت بە راوێژکاریی و بەڕێوەبردنی وەرزشی و پەیوەندیی بە چەند لایەنێکەوە هەیە لە لالیگا، یوێفا و فیدراسیۆنی شاهانەیی تۆپی پێی ئیسپانیا.
پێگەی GBN نیوز بڵاویکردووەتەوە لێکۆڵینەوەکان بە وردی کار لەسەر ئەوەدەکەن مۆنتێرۆ پێشێلی یاسای 9.1ی تایبەت بە رێکخستنی کردبێت کە رێگری دەکات لە تاکەکان لەوەی بەرژوەندیی لاوەکییان هەبێ و کاربکاتە سەر پابەندییە پیشەییەکانیان.