عێراقکوردستان

هەولێر بەبێ سێ یاریزانی سەرەکی رووبەرووی نەجەف دەبێتەوە

یەکەم یاریی نێوانیان 50 ساڵ پێش ئێستا بوو

Yariga App

یاریگا –

لە دەرەوەی یاریگای خۆی و تایبەت لە یاریگای نەجەف، هەولێر بەبێ سێ یاریزانی سەرەکی بەرامبەر نەجەف یاریی دەکات.

چوارشەممە ( 19ـی شوباتی 2025 ) لە گەڕی 21ـی خولی ئەستێرەکانی عێراق کاتژمێر 2:30ـی دوای نیوەڕۆ، هەولێر لە دەرەوەی یاریگای خۆی رووبەرووی نەجەف دەبێتەوە، بە هۆی پێکانەوە هەولێر لە توانای هەریەک لە یاریزانان شێرکۆ کەریم و سەفین مەنسوڕ و عەباس یاسین بێبەش دەبێت.

نەجەف و هەولێر لە مێژوودا 51 یاریی فەرمیان بەرامبەر یەکتر کردووە، هەولێر لە 17 یارییدا براوە بووە و لە 13 یارییشدا یەکسان بوونە و نەجەفیش 21 یاریی سەرکەوتنی بە دەستهێناوە، هەولێر 59 گۆڵی کردووە و نەجەف 82 گۆڵی تۆمار کردووە، گەورەترین سەرکەوتنی هەولێر لە 12 _ 7 _ 2012 بوو لە یاریگای نەجەف 4 _ 0 براوە بوو، گەورەترین سەرکەوتنی نەجەف لە 3 _ 5 _ 2002 بوو لە یاریگای نەجەف 5 _ 0 براوە بووە، یەکەم یاریی نێوانیان لە 7 _ 4 _ 1975 بوو لە یارییەکانی خولی پلە دووی عێراق کەتیایدا نەجەف 2 _ 0 سەرکەوتنی بەدەستهێنا و یارییەکەش لە یاریگای نەجەف بەرێوەچوو.

هەولێر سێ یارییە سەرکەوتنی بەدەست نەهێناوە و بە 29 خاڵ لە ریزبەندی 10ـەیەم دێت، نەجەف چوار یارییە سەرکەوتنی بەدەست نەهێناوە و بە 26 خاڵ لە ریزبەندی 13ـەی خولی ئەستێرەکانی عێراق دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button