عێراقکوردستان

دهۆک بۆ یارییەکەی زەفار بە پێکهاتەیەکی جیاواز یاریی دەکات

Yariga App

یاریگا –

یارییەکەی سبەی بەرامبەر زەفاری عومانی، دهۆک بە گۆڕانکارییەکی زۆر لە پێکهاتەکەی یاریی دەکات.

لە کۆتا یاریی کۆمەڵەی یەکەمی خولی یانە پاڵەوانەکانی کەنداو، کاتژمێر 7ـی شەو دهۆک لە یاریگای خۆی بەرامبەر زەفاری عومانی یاریی دەکات، یاریی چوون کە لە عومان بەرێوە چوو هەر دوو یانە بە گۆڵێک یەکسان بوون، بریاریشە دهۆک بۆ یارییەکە بە پێکهاتەیەکی جیاواز یاریی بکات.

مەسعود میڕال راهێنەری دهۆک دەربارەی یارییەکە و گۆڕانکاری لە پێکهاتەی تیپەکەی گوتی:

لە هەموو یارییەک بۆ سەرکەوتن یاریی دەکەین هەرچەندە لە دوا یاریی خولی ئەستێرەکانی عێراق تووشی شکست بووینە، ئێستا باشترین دەرفەتە بۆ ئەوەی جارێکی تر بگەڕێینەوە سەرکەوتن، بۆ یارییەکەی سبەی بەرامبەر زەفار شەش یاریزانی نوێ یاریی پێدەکەین.

هەریەک لە یاریزانان مازێس ئارتین و لۆکاس تۆرسی بەهۆی پێکان و محەمەد سەعید بەهۆی ئامادە نەبوون و یانیک زاکیری و کەریم دەروێش بە هۆی کەڵەکە بوونی کارتەکانیان ناتوانن یاریی بکەن.

دهۆک و زەفارلە جامی یەکێتی ئاسیا لە ساڵی 2013 دوو یارییان بەرامبەر یەکتر کردووە لە هەردوو یارییشدا هەڵۆکانی چیا براوە بوونە،  دهۆک پێش یارییەکە سەرکەوتنی بۆ قۆناخی پێش کۆتایی پاڵەوانێتیەکە مسۆگەر کردووە کە بەرامبەر ئیتیفاقی سعودی یاریی دەکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button