
یاریگا –
دوای تەنها چەند مانگێک لە خولی فەڕەنسی لەگەڵ یانەی مارسیلیا، مەیسن گرینوود توانی جارێکیتر هاوشێوەی وەرزی رابردوو لە خیتافی کە بەخواستن لەو یانە ئیسپانییەبوو، ئاستی بەرز پێشکەش بکات و کڕیاری گەورە بەلای خۆیدا راکێشێ.
گرێبەستی ناوبراو لەگەڵ مارسیلیا تا ساڵی 2009 درێژەی هەیە و تێچووی گواستنەوەکەشی 30 ملیۆن یۆرۆبوو. کەچی ئێستا زیاتر لە دوو هێندە بەرزتربووەتەوە.
بەگوێرەی زانیارییەکانی ماڵپەڕی فیچاخێس، یانەی پاریس سانجێرمان خۆی بۆ کڕینی هێرشبەرەکەی پێشووی ئینگلتەرا و ئێستای جامایکا کە مانگی رابردوو هەڵبژاردەلەی گۆڕی.
ئەو سەرچاوەیە ئاوشکرایکردووە پاریسیەکان ئامادەن بڕی 75 ملیۆن بە مەیسن بدەن. ئەوەش واتا 45 ملیۆن زیاتر لەو بڕەی گواسترایەوە بۆ مارسیلیا.
ئەگەر پایتەختیەکان بتوانن گرینوود بەو نرخە بگوازنەوە، ئەوا مارسیلیا تەنها 7.5 ملیۆن یۆرۆ لە فرۆشتنی یاریزانەکەیان قازانج دەکەن. ئەوەش لەبەرئەوە مەرجەی کە لەنێوان مارسیلیا و مانچێستەر یونایتددا رێککەوتنی لەسەرکرا بەوەی لە داهاتوودا دەبێتە خاوەنی نیوەی ئەو نرخەی گرینوودی پێدەفرۆشرێت. بەوەش لەو 75 ملیۆنەی پی ئێس جی دەیدات، مان یونایتد 37 ملیۆنی دەبات.
گرینوود تا ئێستا بە تۆمارکردنی 14 گۆڵ دووەم گۆڵکاری لیگ وەنە، بە جیاوازیی 2 گۆڵ لە عوسمان دێمبلی.