ئه‌ڵمانیابازاڕی گواستنه‌وه‌

ئێمری جان نزیکە لە پەیوەندی کردن بە بروسیا دۆرتمۆندەوە

یاریگا- ئێمری جانی یاریزانی یوڤێنتۆس نزیک بووەتەوە لە پەیوەندیکردنی بە یانەی بروسیا دۆرتمۆندەوە.

تۆڕی هەواڵی سکای ئەڵمانی بڵاوی کردۆتەوە هەردوو یانە ئەمڕۆ دووشەممە گفتوگۆ  لە نێوانیاندا بەڕێوە چووە بۆ یەکلایی کردنەوەی گواستنەوەی ناوبراو بەرەو سیگناڵ ئیدونا پارک کە دەبوو ڕۆژی یەکشەممە ئەنجام بدرایە، بەڵام بەهۆی یاری ناپۆلی و یوڤێنتۆسەوە گفتوگۆکان دواخران.

ناوەڕاستکارە تەمەن 26 ساڵانەکە، لە 2018 بەشێوەی خۆڕایی لە لیڤەرپووڵەوە ڕووی کردە تۆرین، بەڵام وەک پێویست لەگەڵ خانمە پیرەکەدا بەشداری پێناکرێت، بە شێوەیەک لەم وەرزەدا لە کۆی 21 یاری تەنها 8 جار بە درێسی یوڤیەوە یاری پێ کراوە.

ڕۆشتنی ئێمری جان بۆ دۆرتمۆند لە کاتێکدایە هێشتا یاریزانە ئەڵمانییەکە ماوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ یوڤێنتوسدا ماویەتی و لە هاوینی 2022 کۆتایی دێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button