
یاریگا –
فیدریكۆ ڤالڤێردی یاریزانی یانه‌ی ریال مه‌درید باسی له یاریی سبه‌ی به‌رامبه‌ر مانچێسته‌ر سیتی كرد و رایگه‌یاند یارییه‌كه‌ی گرنگ و یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌یه.
ڤاڵڤێری پێش یارییه‌كه له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی گوتی،
ئەو یارییە بڕیار دەدات کێ سەردەکەوێ، دڵخۆشم كه به‌رده‌وام له یاریكردن بۆ ریال مه‌درید بەشێک بووین لەم تیپە، گرنگ ئەوەیە تیپەکە باش بێت و بەهێز بێت و لە هێڵی بەرگری و هێرشبردندا کار بکات بۆ ئەوەی بتوانین سه‌ربكه‌وین.
له‌باره‌ی یاریكردن له هێلی به‌رگری باڵی راست ڤالڤێردی گوتی،
دڵخۆشم کە لەم شوێنه یاریی ده‌كه‌م و ئه‌ركه‌كانم به‌باشی ئه‌نجام ده‌ده‌م، یاریكردنم له‌و شوێنه به‌هۆی پێكانی یاریزانانی هێلی به‌رگری بوو، پێموایە کارێکی باشم کردووە، هەوڵدەدەم بە تواناکانم بەشداری بکەم، هەروەها ئامادەم هەرچی ڕاهێنەر بیەوێت بیکەم، چێژ لەوە وەردەگرم، هەوڵدەدەم لە هەر شوێنێك یاری بکەم باشترین ئاستی خۆم نیشان بده‌م.
پرسیار له ڤالڤێردی كرا له‌باره‌ی ئایا یاری چامپیۆنزلیگ لە یارییه‌كانی خولی ئیسپانیا بەهۆی ناوبژیوانه‌وه جیاوازه؟ ڤالڤێردی گوتی،
من یەکێک نیم لەوانەی کە بڕیار له‌سه‌ر ناوبژیوان بده‌م، هەموومان مرۆڤین و هەڵە ده‌کەین، ناوبژیوانانیش رەخنەی زۆریان لێدەگیرێت، کاتێک کاری باشیش دەکەن ستایشیان ناکرێ، ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت بیڵم ئه‌ویه، جود یاریزانێکە هەمیشە دەیەوێت سەرکەوتن بەدەستبهێنێت، هەمیشە دەیەوێت بجه‌نگێت له پێناو بردنه‌وه.
له‌باره‌ی ئاستی مانچێسته‌ر سیتی و یاریی سبه‌یان به‌رامبه‌ر ئه‌و تیپه گوتی،
لەم قۆناخەدا کەمێک ئارامترین، هەوڵدەدەین شەوێکی لەبیرنەکراو لە مێشکی هەموو هاندەرانی ڕیال مەدریدا بهێلینه‌وه.
له كۆتاییدا گوتی،
ئەوان تیپێکی جیاوازن، چەند ساڵێک لەمەوبەر کۆنترۆڵی یارییه‌كانیان ده‌كرد و باشتربوون، فشاری زیاتریان له‌سه‌ر تیپی به‌رامبه‌ر ده‌كرد، هەروەها شێوازی یاریکردنمان و شێوازی یاریکردنیان گۆڕیوە، یارییەکی نایابمان لە ئینگلتەرا كرد و ئەمەش كاریگه‌ری له‌سه‌ر ئه‌و یارییه ده‌بێت.