ئینگلتەرا

یاریزانانی یونایتد متمانەیان بە ئامۆریم نەماوە!

Yariga App

روبن ئامۆریم تەنها چەند مانگێکە راهێنەری شەیتانە سوورەکانە، بەڵام بەشێک لە یاریزانانی یانەکە لە ئێستاوە متمانەیان بە پلانەکانی نەماوە.

بەگوێرەی رۆژنامەی دەیلی مەیڵی بەڕیتانی، بەشێک لە یاریزانەکان پێیان وایە پلانەکانی کار ناکات و ئەو چەند بردنەوەیەی کە بەدەستیشیان هێناوە بە هەوڵی تاکە کەسی و هەندێک جاریش چانس یاوەریان بووە.

یونایتد بەرامبەر لێیستەر، فولهام، رێنجەرز، ساوزهامپتن، مانچێستەر سیتی و ڤیکتۆر پلزن لە کۆتا خولەکەکاندا گۆڵی کردووە، وە زۆرینەی یارییەکانی دیکەی دۆڕاندووە. بە جۆرێک ئامارەکان نیشانی دەدەن رێژەی بردنەوەی خراپترینە لەنێو راهێنەرەکانی پێشووی یانەکەدا.

ئەمە وایکردووە بەشێک لە یاریزانەکان وتوویانە “ئەمجارەش رزگارمان بوو، بەڵام یاری داهاتوو رەنگە ئاوا چانس یاوەرمان نەبێت”.

هەمان هەواڵ لەسەر راهێنەرەکانی پێشووی یانەکە هەبوون، بەڵام بۆ ئامۆریم زووتر لەوانی دیکە دەستی پێکردووە. خودی راهێنەرەکەش ئەوە دووپاتدەکاتەوە ئامادەنیە بیرۆکە و پلانەکانی بگۆڕێت.

یونایتد لە پلەی 15هەمی ریزبەندی پریمەرلیگە و ئەگەری دابەزینی بۆ پلە یەک هەیە ئەگەر بەم ئەنجامانەی ئێستا بەردەوام بێت.

 

بابەتی زیاتر

Back to top button