ئیسپانیاگرنگترین

سەرۆکی یانەی رایۆ ڤاییکانۆ لەبارەی ناوبژیوانی یارییەکەی بارسێلۆنا: هیچ گلەیی و گومانێکم لە ناوبژیوانان نییە

Yariga App

یاریگا –

سەرۆکی یانەی رایۆ ڤاییکانۆ لەبارەی بڕیارەکانی ناوبژیوانی یارییەکەی بارسێلۆنا رەتیدەکاتەوە هیچ رەخنەیەکی هەبێت و دەڵێت ‘هیچ گلەییەکمان نییە’.

مارتن بریسا، سەرۆکی یانەی رایۆ ڤاییکانۆ دوای دۆڕانەکەیان بەرامبەر بارسێلۆنا لەبارەی بڕیارەکانی ناوبژیوانی یارییەکە گوتی :’ئێمە نازانین پێوەر و پێودانگەکان چین، بەڵام نامانەوێت هیچ قسە و بەیاننامەیەک لەبارەی ناوبژیوانان بڵاو بکەینەوە، من هیچ گومانێکم لە ناوبژیوانان نییە و ئەوان هەموو هەوڵێکی خۆیان دەدەن و پیشەگەرن، بەڵام وابزانم هەندێکجار وەکو ئەوەی ئەمشەو زۆر ورد نین’.

لێدوانێکی چاوەڕواننەکراو لە راهێنەری رایۆ ڤاییکانۆ

هەروەها سەرۆکی رایۆ ڤاییکانۆ گوتیشی :’من لەگەڵ بەکارهێنانی سیستەمی ڤاردام، بەڵام پێویستە لە هەموو حاڵەتەکان وەکو یەک بەکار بهێنرێت، لەو حاڵەتەی مومین لێدانی سزا هەژمار نەکرا، شۆک بووم کاتێک ناوبژیوان گۆڵەکەی دێ فورتۆسی رەتکردەوە’.

بریسا دەشڵێت :’بەڕاستی سەیرە پێوەرەکان لە حاڵەتێکەوە بۆ حاڵەتێکی دیکە و لە یارییەکەوە بۆ یارییەکی دیکە جیاوازن، مومین لەناو ناوچەی سزا گۆڵی دەکرد ئەگەر فۆرت نەیگرتبا، بۆیە پێویستە ڤار لە هەموو حاڵەتەکان وەکو یەک بەکاربهێنرێت، نەوەک جارێک بەکار بێت و جارێکی دیکەش نەبێت’.

بابەتی زیاتر

Back to top button