ئیسپانیاگرنگترین

هەڵدانەوەی فایڵ؛ چەند جۆر سزا چاوەڕێی جود بێڵینگهام دەکەن؟

تانەکەی ریال مەدرید بە بەڵگەنامەی تەواو هاوپێچکراوە

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید تاوەکو ئێستا دەستبەرداری مافی خۆی لە سەلماندنی بێتاوانی جود بێڵینگهام نەبووە.

بێڵینگهام لە یاریی رابردووی ریال مەدرید بەرامبەر ئۆساسونا بە کارتی سوور کرایە دەرەوە، بە بیانووی ئاڕاستەکردنی وشەی ناشیاو بۆ ناوبژیوانی یارییەکە.

رادیۆی COPE بڵاویکردووەتەوە، ریال مەدرید تانەی لە بڕیاری ناوبژیوانی یارییەکە داوە و بە هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکە گەشبینن.

بەگوێرەی زانیارییەکانی رادیۆیەکە بێت، ریال مەدرید تەواوی بەڵگەکانی بە ڤیدیۆ و وێنە هاوپێچی تانەکە کردووە و چاوەڕێی بڕیاری کۆتایی لیژنەیەکی دیاریکراو دەکەن.

لەلایەکی دیکەوە، ئێل چیرینگویتۆ ئەگەرەکانی بەردەم سزادانی بێڵینگهامی خستووەتەڕوو.

ئەگەر لیژنەکە حاڵەتەکەی بێڵینگهام بە سووکایەتیکردن و پشتگوێخستن هەژمار بکات، ئەوا بۆ دوو سێ یاریی رادەگیرێت، ئەگەر حاڵەتەکە بە سووکایەتی و قسەی ناشیاو هەژماربکرێت، ئەوا سزاکەی لە نێوان چوار بۆ 12 یاریی دەبێت.

بابەتی زیاتر

Back to top button